ئاژانسی مۆدیز بۆ پۆلێنبه‌ندی ئابووری توركیا ئاشكرای كرد، كه دۆخی ئابووری وڵاته‌كه گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار، به جۆرێك ته‌نگژه له كه‌رتی پاره‌داركردن و پێدانه‌وه‌ی پاره دروست بووه و له ته‌ك ئه‌مه‌یش دا كورتهێنان له بودجه‌ی حكوومه‌ت گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاست.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی داوه، به گوێره‌ی پۆلێنبهندییهكان ئێسته ئابووری توركیا له حاڵه‌تی بی 1 له كاتێكدایه پێشتر له بی ئه‌ی 3 بوو، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ئه‌و دابه‌زینه، ئه‌وه داهاتووی ئابووری توركیا هیچ باشبوونێك به‌خۆیه‌وه نابینێت.
ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه سه‌روه‌ری و ئابووری سه‌ربه‌خۆی توركیا له مانگی ئاب/ئۆگه‌ستی مانگی ڕابردوو له پله‌ی بی ئه‌ی 2 بوو، به‌ڵام ئێسته دوو پله‌ی تر پاشه‌كشه‌ی كردووه و به‌رده‌وامیشه له داته‌پین و هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌یی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی ئه‌و ته‌نگژه ئابوورییه نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر كه به‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی گرتووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌زاره‌تی دارایی توركیا گوتی، كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌روه‌ری ئابووری و دروستبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئابووری توركیا، له‌گه‌ڵ ئاماژه‌كانی ئابووری توركیا ناگونجێ، بۆیه ئه‌و جۆره شرۆڤهكردنهی ئاژانسی مۆدیز كردوویه‌تی نا لۆژیكییه و له‌گه‌ڵ واقیع ناگونجێك، چونكه دۆخی ئابووری له جۆرێكی تره و هیچ كات هێنده دواكه‌وتوو نییه.