ده‌یان هه‌زار ژنی سویسڕی ده‌ستیان به خۆپێشاندان و مانگرتن له شاره‌كانی وڵاته‌كه‌یان كرد، بۆ به‌رگری كردن له مافه‌كانیان و جێبه‌جێكردنی داواكانیان تا به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان مووچه‌یان پێ بدرێت.
یه‌كێتیی سه‌ندیكاكانی
سویسڕا له ڕاگه‌یه‌نراوێك كه دوێنێ 14ی حوزه‌یران/یۆنیۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی: ئه‌و خۆپێشاندانه ده‌بنه گه‌وره‌ترین ڕووداوی سیاسی له وڵات، پاش ئه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار ژن ده‌سبه‌رداری كاركردن بوو و مانیان گرت و ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به گوێره‌ی یاساكانی سویسڕا مووچه‌ی ژنان به ڕێژه‌ی 20% له مووچه‌ی پیاوان كه‌متره و ئه‌مه‌یش له سه‌رده‌می زووه‌وه بڕیاری لێ دراوه و تا ئێسته‌یش به‌مشێوه‌یه ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام ته‌واوی ژنانی وڵاته‌كه پێی نیگه‌رانبوون و چه‌ندان هه‌ڵمه‌تیان بۆ گۆڕینی ئه‌و یاسایه ئه‌نجام داوه، به‌ڵام بێسوود بووه.
میدیاكان بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه به پێی خه‌مڵاندنه‌كان زیاتر له 70 هه‌زار ژن له زیورخ به‌شداری خۆپێشاندنه‌كان بوو، له بازل 40 هه‌زار له لۆزان 60 هه‌زار و جنێڤ 20 هه‌زار و برن 40 هه‌زار ژنی تر به‌شداریان له خۆپێشاندانه‌كان كردووه و هه‌موو به ڕه‌نگی وه‌نه‌وشه‌یی ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌به‌رده‌م باره‌گا حكوومییه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه و داوای یه‌كسانی مووچه‌یان كردووه.