بڕیارە لە ڕۆژی جیهانی خوێنبەخشین كۆمەڵەی خوێنبەخشانی كوردستان هەڵمەتێكی فراوانی خوێنبەخشین ئەنجام بدەن و سەتان بوتڵ خوێن بە بانكی خوێن ببەخشن.
ئەمڕۆ شەموو 15ـی حوزەیران، سالار سلێمان كە یەكێكە لە خوێنبەخشەكان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، وەك كۆمەڵەی خوێنبەخشانی كوردستان مەڵبەندی گشتی هەولێر لە ساڵ ڕۆژی جیهانی خوێنبەخشان هەڵمەتێكی بەرفراوان بەڕێوە دەبەین.
زیاتر ڕوونی كردەوە، كومەڵەكەمان هەڵدەسێی بەهەڵمەتێكی خوێنبەخشین بەبۆنەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا و شێرپەنجە و پێشمەرگەكانمان و هەموو ئەوكەسانەی پێویستیان بەخوێنە.
ئاشكرای كرد، هەڵمەتەكە ئەمڕۆ شەموو لە سەعات 10ـی بەیانی دەست پێ دەكات و تا سەعات نۆی شەو بەردەوام دەبێت و هەوڵ دەدەین بڕێكی زۆر لە خوێن بۆ نەخۆشخانە و بانكی خوێن دابین بكەین.
ساڵانە لە هەرێمی كوردیتان چەندان هەڵمەتی خوێنبەخشین بەڕێوە دەچێت و خوێن بۆ نەخۆشخانەكان دابین دەكرێت و تووشبووانی تالاسیمیا زۆرترین كات پێویستیان بە خوێنە.