نوێترین كاله‌ی وه‌رزشیی كۆمپانیای به‌ناوبانگی نایكی به‌هۆی شێوه سه‌یر و نامۆكه‌یه‌وه له لایه‌ن هه‌وادارانیه‌وه ڕه‌خنه‌باران كرا و به ئوتووی جل ناوی ده‌به‌ن.
ماڵپه‌ڕی
سكای نیوز بڵاوی كرده‌وه، پاش ئه‌وه‌ی كۆمپانیای نایكیی ئه‌مه‌ریكیی تایبه‌ت به جلوبه‌رگ و پێڵاو و كه‌لوپه‌لی وه‌رزشیی نوێترین به‌رهه‌می خۆی بڵاو كرده‌وه، له لایه‌ن هه‌وادارانیه‌وه تووشی ڕه‌خنه بووه‌وه و به به‌رهه‌مێكی خراپی كۆمپانیاكه ناوی ده‌به‌ن.
ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ی نایكی كاله‌یه‌كی هاوینه‌ی ژنانه‌یه، ناوی FF720ی لێ نراوه و هه‌ردوو ڕه‌نگی ڕه‌ش و سپی هه‌یه، شێوه‌كه‌ی تا ئاستێكی زۆر له ئوتووی جل ده‌چێت، ئه‌مه‌ش وای كردووه ڕه‌خنه‌باران بكرێت و به باشی پێشوازیی لێ نه‌كرێت.
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌م پێڵاو ده‌ڵێن نامۆ و ناشیرین، له كاتێكدا هه‌ریه‌ك له فران كیریبی یاریزانی تۆپی پێ و لورا ڕۆبنسنی ئه‌ستێره‌ی تێنس به‌كاریان هێناوه.
گه‌نجێك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر وێنه‌یه‌كی ئه‌م كاله‌یه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ: ئه‌مه یه‌كێكه له ناشیرین‌ترین و نامۆترین به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای نایكی.
یه‌كێكی تریش به ته‌نزه‌وه ده‌ڵێ: وا دیاره بۆیه له‌سه‌ر شێوه‌ی ئوتوو دروست كراوه، چونكه هه‌تا زیاتر پێوه‌ی ڕابكه‌یت زیاتر گه‌رم ده‌بێت و ده‌توانی بۆ ئوتووی جله‌كانت به‌كاری بهێنیت.
نایك یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دروستكردنی كه‌لوپه‌لی وه‌رزشی، كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه له 25 كانوونی دووه‌می ساڵی 1964 به‌ناوی "بلوو ریبۆن سپۆرتس" دامه‌زرا، دواتر له ساڵی 1971 ناوه‌كه‌یان گۆڕی بۆ نایكی.