هه‌یفا وه‌هبی كه له بواری گۆرانیی عه‌ره‌بیدا به ئه‌ستێره‌یه‌كی دیار هه‌ژمار ده‌كرێ، هاوكات نیكی میناجیش كه ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری بواری گۆرانیی "راپ"ی ئه‌مه‌ریكییه، له وێنه‌یه‌كدا ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌یه به هاوشێوه‌ی یه‌كتر ده‌بینرێن.
پێگه‌ی "
ئیلاف" وێنه‌یه‌كی نیكی میناجی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، ئه‌م وێنه‌یه‌ی نیكی له زۆرینه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، بینه‌ری تۆڕه‌كانیش وه‌ك هاوشێوه‌ی گۆرانیبێژ هه‌یفا وه‌هبی ده‌یبینن.
هاوكات پێگه عه‌ره‌بییه‌كه ئه‌وه‌ی گوتووه كه خه‌ڵكێكی زۆر پێیان وابووه وێنه‌كه هه‌یفایه، چونكه جۆری جلوبه‌رگ و رووخساری نیكی له‌و وێنه‌یه‌دا، دروست به هه‌یفا ده‌چێ و ئه‌وان هاشێوه‌ی یه‌كتر ده‌بینرێن. له‌كاتێكدا رووخساری ئه‌و دوو خاتوونه له یه‌كتر دووره.
نیكی میناج له ساڵی 1982 له ئه‌مه‌ریكا له‌دایك بووه و له بنچینه‌دا هینده. یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی گۆرانیی ئه‌و خاتوونه له 2010 بڵاو كرایه‌وه. له 2012یشدا دووه‌مین ئه‌لبوومی بڵاو كرایه‌وه كه هه‌وادارێكی زۆر له ده‌وری كۆ بوونه‌ته‌وه. جیاله‌وه‌ی گۆرانیبێژه، هاوكات تێكستی گۆرانی ده‌نووسێ و توانای دانانی میلۆدیشی هه‌یه.
هه‌یفا وه‌هبیی گۆرانیبێژ، ئه‌كته‌ر و نمایشكار كه له ساڵی 1976 له شاری به‌یرووتی لبناندا له دایك بووه، له بواری گۆرانی و نواندن و نمایشكاریدا خاوه‌نی زۆرترین خه‌ڵاته كه له ناوه‌ندی هونه‌ریدا به ورووژێنه‌رترین خاتوون ناو ده‌برێت. به‌پێی پێگه‌ی AskMen.com كه زۆرترین بینه‌ری هه‌یه، هه‌یفا به جوانترین هونه‌رمه‌ند ناوی هاتووه، هه‌روه‌ها له‌ناو 99 ژنی كاریگه‌ر له دنیادا، به‌هه‌مانشێوه ناوی هه‌یفا هاتووه. خاوه‌نی ده‌یان گۆرانییه و له چه‌ند درامایه‌كدا به‌شداریی كردووه، هه‌روه‌ها كۆنسێرتی له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان و له چه‌ندان وڵاتی ئه‌وروپیشدا ساز كردووه.