رووسیا به مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى شه‌ڕى ئیدلب له به‌رژه‌وه‌ندى رژێمى سووریا یه‌كلا بكاته‌وه، هێزێكى زۆرى ره‌وانه‌ى سووریا كردووه.
رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێ، له ژماره‌ى ئه‌مڕۆى شه‌موو 15 حوزه‌یران له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، رووسیا هێزێكى زۆرى ره‌وانه‌ى سووریا كردووه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، رووسیا دوو كه‌شتى زه‌به‌لاحى جه‌نگى ره‌وانه‌ى بنده‌رى ته‌رتووس كردووه كه چه‌ك و پێدوایستى لۆجیستیان هه‌ڵگرتووه. هاوكات 14 فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگرى سه‌ربازیش ره‌وانه‌ى بنكه‌ى "حمه‌یمیم"ى رووسیا كراوه له شارى لازقییه.
له شه‌ش هه‌فته‌ى رابردوودا هێزه‌كانى رژێمى ئه‌سه‌د ئۆپراسیۆنێكیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى ئیدلب ده‌ست پێ كردووه و له‌مه‌یشدا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى رووسیا هاوكارییان ده‌كات.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وه‌ست ده‌ڵێ، ئامانجى رووسیا له ناردنى هێزى زیاتر ئه‌وه‌یه شه‌ڕى ئیدلب یه‌كلا بكرێته‌وه.
له ساڵى 2015ەوە رووسیا چۆته جه‌نگى سووریاوه و له شه‌ڕه‌كه‌یش به‌رگرى له مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌د ده‌كات.
ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا دوێنێ له لێدوانێكدا ئاماژه‌ى بۆ هێزه توندڕه‌وه‌كانى شارى ئیدلب كرد و راى گه‌یاند، یه‌كێك له ئامانجه‌كانى رووسیا له سووریا له‌ناوبردنى گرووپه تیرۆریستییه‌كانه.