پسپۆڕانی پزیشكی هۆشداریی ئالووده‌بوون به به‌كارهێنانی مۆبایلی هۆشمه‌ند ده‌ده‌ن و ئاماژه به جۆره نه‌خۆشییه‌كی نوێ ده‌ده‌ن كه پێی ده‌گوترێ "ده‌ستی ئایفۆن".
به‌پێی ڕاپۆرته پزیشكییه‌كان، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی هه‌وكردنه‌وه‌ی "ده‌ستی ئایفۆن" ده‌بن له زیادبووندایه، ئه‌مه‌ش له‌و كاته‌وه ده‌ستی پێ كردووه كه نووسین له‌جێی پێنووس گۆڕاوه بۆ كیبۆرد و شاشه‌ی مۆبایل.
پڕۆفیسۆر ڕاكیل كانتیرۆ پسپۆڕی چاره‌سه‌ری سروشتی به ڕۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی ڕاگه‌یاندووه، نه‌خۆشیی پووكانه‌وه‌ی په‌نجه‌ی ئهسپێكوژه، به ته‌واوی له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاو بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی بۆ مۆبایل ده‌گه‌ڕێته‌وه.
توێژه‌رانی زانكۆی مه‌له‌گه‌ی ئیسپانی ده‌یخه‌نه ڕوو، ئه‌و خووه ڕۆژانه‌یه‌ی بۆ كردنه‌وه‌ی نامه و به‌كارهێنانی ئه‌په‌كانی مۆبایل به‌كاری ده‌هێنین، هه‌مووی ده‌بێته هه‌وكردنه‌وه‌ی جومگه‌كانی ده‌ست.
گۆڤاری "ڕۆماتیزۆ"ی ئیسپانی نووسیویه‌تی، له سه‌رده‌می ئامێره ئه‌لیكترۆنییه ههڵگیراوهكاندا، خه‌ڵكی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام په‌نجه‌ی ئهسپێكوژه به‌كار ده‌هێنن، ئه‌مه‌ش وای كردووه، پووكانه‌وه و هه‌وكردنه‌وه‌ی دیوی ده‌ره‌وه‌ی جومگه‌كان دروست بكات.
پێشتریش چه‌ندان توێژینه‌وه ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه، به‌كارهێنانی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان زیاتر له نیو سه‌عات له ڕۆژێكدا، ده‌بێته هۆی چه‌ندان گرفت بۆ ئێسكه‌كانی ده‌ست، ئه‌مه جگه له‌و زیانانه‌ی به چاو، سه‌ر و بڕبڕه‌كانی لای سه‌ره‌وه‌ی پشت ده‌دات.