بۆ گره‌نتكردنى مانه‌وه‌ى خۆى له رۆژئاواى كوردستان و هێوركردنه‌وه‌ى ئه‌و ناڕه‌زاییانه‌ى كه له به‌رانبه‌ر هێزه‌كانى هه‌سه‌ده دروست بووه، ئه‌مه‌ریكا داوا له سعوودیه ده‌كات هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان له‌خۆ بگرێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش وه‌زیرێكى سعوودیه سه‌ردانى پارێزگاى دێرزوور ده‌كات.
رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌بى جه‌دید كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێ، له راپۆرتێكدا ئه‌مڕۆ باس له جموجووڵه‌كانى سعوودیه ده‌كات له رۆژئاواى كوردستان و پارێزگاى دێرزوور، له ناونیشانى راپۆرته‌كه ئه‌م پرسیاره ده‌كرێ "سعوودیه له رۆژهه‌ڵاتى فوڕات چى ده‌كات؟".
له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێ سعوودیه له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ ناوچه‌كه هاتووه، له ده‌قى راپۆرته‌كه هاتووه "له چوارچێوه‌ى كۆششه‌كانى بۆ به‌هێزكردنى سیاسه‌ته‌كانى له ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى فوڕات و باكورى رۆژهه‌ڵاتى فوڕات، واشنتن هه‌وڵه‌كانى به‌وه چڕ كردووه‌ته‌وه، بارودۆخه‌كه له‌و ناوچانه به جۆرێك رێك بخاته‌وه له له لایه‌ك به‌رانبه‌ر داواكارى توركیا بۆ دروستكردنى ناوچه‌یه‌كى ئارام بوه‌ستێته‌وه، له‌لایه‌كى تریش رووبه‌ڕووى ئه‌و هه‌وڵانه ببێته‌وه، كه رووسیا و سووریا بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه ده‌یده‌ن، به تایبه‌تى له‌و ناوچانه‌ى كه له سنوورى عێراقه‌وه نزیكن، كه له‌و ناوچانه‌ى ئێران جموجووڵى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى رێگه‌یه‌كى وشكانى دابنێ تاران به ده‌ریاى ناوه‌ڕاست ببه‌ستێته‌وه.
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه هاتووه، ئه‌مه‌ریكا له‌و روانگه‌یه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، ده‌بینى له ناوچه‌كه عه‌ره‌به‌كان ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، چونكه هێزه كوردییه‌كان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێ كه ده‌سه‌ڵاتى خۆیان به‌سه‌ر ته‌واوى كاروبارى ته‌ناهى و خزمه‌تگوزاریى ناوچه‌كه گرتووه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن رۆڵى عه‌ره‌به‌كان پشگوێ بخه‌ن.
لێره‌دا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا پشت به سعوودیه ده‌به‌ستێ، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵ بدات هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانى ناوچه‌كه به‌وه رازى بكات تێكه‌ڵى پرۆسه‌ى سیاسى بن و هه‌روه‌ها سعوودیه كار بكات بۆ ئه‌وه‌ى هاوكاریى پرۆژه‌كانى ئاوه‌دانكردنه‌وه بكات.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو سامر سه‌بهان وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى سعوودیه بۆ كاروبارى كه‌نداو و چه‌ند به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ریكى و ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى مه‌ده‌نى له پارێزگاى دێرزوور، له كیڵگه‌ى نه‌وتى عومه‌ر له رۆژهه‌ڵاتى دێرزوور كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كردووه. غه‌سان یوسف سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى دێرزوور له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باسى له‌وه كردووه له كۆبوونه‌وه‌كه باس له میكانیزمى پاڵپشتى ئه‌و ناوچانه كراوه كه ده‌كه‌وتنه باكور و باكورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا، تا رێ نه‌درێ رێكخراوى تیرۆریستى داعش بگه‌ڕێته‌وه. هه‌روه‌ها پاڵپشتى ته‌واوى پێكهاته‌كانى ناوچه‌كه بگرێت، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌قامگیر بێت.
ناوه‌ندى راگه‌یاندنى ئه‌نجوومه‌نى دێرزوور كه سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتى خۆجێى ناوچه‌كه‌یه، زانیارى له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه ئاشكرا كردووه و تێیدا هاتووه هه‌ر یه‌كه له جۆیل رابیۆن یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و ویلیا‌م روباك و تامر سه‌بهان وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى سعوودیه بۆ كاروبارى كه‌نداو، له‌گه‌ڵ چه‌ندان به‌رپرسى ئه‌نجوومه‌نى دێره‌زوور.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید دووپات له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، سامر سه‌بهان له رێى عێراقه‌وه چووه‌ته سووریا. ئه‌مه یه‌كه‌مجاریش نییه وه‌زیره‌كه‌ى سعوودیه و به‌رپرسانى تر‌ى ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئیمارات و ئوردن سه‌ردانى ناوچه كوردییه‌كان بكه‌ن، له‌وانه له مانگى ئایارى ساڵى 2018 به‌رپرسانى سه‌رباتزى سعوودیه و ئیمارات سه‌ردانى بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى هاوپه‌یمانانیان كرد له كۆبانێ.
له مانگى ئابى ساڵى 2018 سعوودیه راى گه‌یاند 100 ملیۆن دۆلار پێشكه‌شى ئه‌و ناوچانه ده‌كات كه له ژێرى ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده‌دان، ئه‌وكات ئاژانسى هه‌واڵى سعوودیه كه به كورتكراوه‌ى "واس" ده‌ناسرێت راى گه‌یاند، ئه‌م پاره‌یه سعوودیه به گه‌وره‌ترین بڕ داده‌نرێت، بۆ هاوكاریكردنى ئه‌و ناوچانه‌ى سووریا كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش رزگاركراون.
له‌باره‌ى ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ى ئێسته به سه‌ردانى وه‌زیره‌كه‌ى سعوودیه له ناوچه‌كه روویان داوه، موزڕ حه‌ماد ئه‌سعه‌د گوته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى هۆزه‌كانى سووریا له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ڵێ، "دواى پێداگرییه‌كانى توركیا بۆ دانانى ناوچه‌ی ئارام، ئه‌مه‌ریكا سه‌ره‌تا ویستى پشت به چه‌ند وڵاتێكى ئه‌وروپى ببه‌ستێ وه‌ك شوێنگره‌وه‌ى توركیا، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ك پێویست وه‌ڵامى ئه‌مه‌ریكیان نه‌دایه‌وه، بۆیه ئێسته ده‌یه‌وێ پشت به وڵاتانى كه‌ندواى عه‌ره‌بى ببه‌ستێ به‌تایبه‌تى سعوودیه. لێره‌شدا ئه‌مه‌ریكا سوود له ناكۆكى نێوان سعوودیه و توركیا وه‌رده‌گرێت هه‌روه‌ها به سعوودیه هه‌وڵى دوورخستنه‌وه‌ى میلیشیاكانى ئێران ده‌دات له پارێزگاى دێرزوور، به‌شێوه‌یه‌كى دیاركراو ئه‌وان له ناوچه‌كانى ئه‌لبوكه‌مال و مه‌ریعیه و عه‌ین عه‌لى و قسوور و چه‌ندان ناوچه‌ى تر‌ى دێرزوورن".
گوته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى هۆزه‌كان ده‌ڵێ له كۆبوونه‌وه‌كان داوا له هۆزه‌كان كراوه هاوكارى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده بكه‌ن. وه‌ك به‌رپرسان و چاودێرى سووریا باسى له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ریكا به‌هۆى سعوودیه‌وه ده‌یه‌وێ دوو ئامانج بپێكێ، یه‌كه‌میان ناكۆكى نێوان هۆزه عه‌ره‌به‌كان و هه‌سه‌ده نه‌هێڵێ و له‌لایه‌كى تریشه‌وه له ڕووى مادییه‌وه سعوودیه هاوكارى ئابوورى پێشكه‌ش به‌و ناوچانه بكات.