هه‌رچه‌نده له ئێستادا كاركردنی له یه‌كه‌كانی سیته‌ك و زرگوێز له
سلێمانی به‌رده‌وامه كه تایبه‌تن به كرێنشینان، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه
بووه‌ته گرفت بۆ ئه‌و یه‌كانه و كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینانیش ده‌ڵێت، حکوومەت ده‌توانێت
ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 15ی حوزه‌یران، به‌رهه‌م
قه‌ره‌داغی سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینان له سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند،
بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی فه‌قیر و هه‌ژار له‌و دڵه‌ڕاوكێیه نه‌جاتیان بێت و هێنده چاوه‌ڕێی
ئه‌و شوقه و یه‌كانه‌ی سیته‌ك و زرگوێز نه‌كه‌ن، ماوه‌ی دوو مانگه داوامان له
پارێزگای سلێمانی و وه‌به‌رهێنان و لایه‌نی پێوه‌ندیدار كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ناوی
سودمه‌ندبوان رابگه‌یه‌نن تا ئه‌و كاته‌ی شوقه‌كان به یه‌كجاری ته‌واو ده‌بن، به‌ڵام
به بیانوی ته‌واونه‌كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان تا ئێستا وه‌ڵامیان نه‌داوینه‌ته‌وه.
زیاتر روونی دەکاتەوە، له ئێستادا كاركردن له یه‌كه‌كانی سیته‌ك و
زرگوێز بۆ ته‌واوكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌رده‌وامه و مانگانه یه‌ك ملیار دیناریان
بۆ ته‌رخان كراوه كه 500 ملیۆنی بۆ شوقه‌كانی سیته‌ك
و 500 ملیۆنی بۆ شوقه‌كانی زرگوێز ده‌بێت.
یه‌كێك له‌و خزمه‌تگوزارییه پێویستانه‌ی بۆ‌ته كێشه، نه‌بونی سه‌رچاوه‌ی
ئاوی خواردنه‌وه‌یه بۆ شوقه‌كانی سیته‌ك و زرگوێز، سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینان
گوتی، ڕاسته سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه بوه‌ته گرف، به‌ڵام حکوومەت و لایه‌نی
پێوه‌ندیدار ده‌توانن ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكه‌ن به‌و پێیه‌ی چه‌ند سه‌د مه‌ترێك
له دووری یه‌كه‌كانه‌وه ئاوی خواردنه‌وه هه‌یه و هاووڵاتییان نیشته‌جێ بوون.
دووپاتی دەکاتەوە، شوقه‌كان بۆ ئه‌وانه ده‌بن كه له‌ساڵی 2013 فۆڕمیان وه‌رگرتووه و ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی سه‌رو10 خاڵن، ده‌توانن سودمه‌ندبن له وه‌رگرتنی ئه‌و
شوقانه.
په‌یامنێری "وشه" چه‌ندینجار پێوه‌ندی به ئه‌ندازیار عه‌زیز
سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی سلێمانی كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندیه‌كانی
نه‌دایه‌وه.
ماوه‌ی زیاتر له حەوت ساڵه شوقه‌كانی سیته‌ك و زرگوێز كه تایبه‌تن
به هاووڵاتییانی كرێنشین و هه‌ژاران تا ئێستا ته‌واو نه‌كراون و به‌گوته‌ی كۆمه‌ڵه‌ی
كرێنشینان كۆمپانیاكه به‌ڵێنی داوه تا كۆتایی ئه‌مساڵ كاری خزمه‌تگوزارییان بۆ ته‌واو
بكات.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی