هه‌وكردنى چاو به‌م ڕێیانه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌

:: PM:06:22:15/06/2019 ‌
هه‌وكردنى چاوه‌كان هه‌ندێك كات رووده‌دات به‌هۆى به‌كارهێنانى ماده‌ى هه‌ستیار، تۆز، پیس بوون، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى هیلاككردنى چاوه‌كان و دروستبوونى ئازار و ئاوكردنى چاوه‌كان به‌ رێژه‌یه‌كى زۆر. به‌ڵام ئه‌مانه‌ چه‌ند چاره‌سه‌رێكى سروشتین كه‌ هه‌وكردنى چاوه‌كان تاراده‌یه‌كى باش كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌.

یه‌كه‌م: په‌تاته‌، په‌تاته‌یه‌ك قاش بكه‌و له‌ به‌فرگردا دایبنێ بۆ ماوه‌ى دوو سه‌عات دواتر  دوو قاشى باریكى لێجیا بكه‌ره‌وه‌ و له‌سه‌ر چاوه‌كانت دایبنێ به‌ داخراوى بۆ ماوه‌ى 15 خوله‌ك به‌جێى بهێڵه‌ دواتر په‌تاته‌كان لاببه‌ و ده‌موچاوت بشۆ. ده‌توانیت رۆژى سێ جار ئه‌م كرداره‌ دووباره‌ بكه‌یته‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ هه‌وكردنى چاوه‌كان كه‌متر ده‌كاته‌وه‌. په‌تاته‌  تایبه‌تمه‌ندى دژه‌ هه‌وكردنى تێدایه‌ له‌ هه‌مان كاتدا حه‌سانه‌وه‌ به‌ چاوه‌كان ده‌دات.

دووه‌م: چاره‌سه‌ربه‌خوێ یان ئاوى سوێر، رێگایه‌كى تر بۆ حه‌سانه‌وه‌ى چاوه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌وكردنه‌ى تووشى چاوه‌كان ده‌بێت ئاوخوێ یان چاره‌سه‌رى سوێره‌. ئاوى سوێر به‌هه‌مانشێوه‌ى فرمێسك یارمه‌تى پاككردنه‌وه‌ى چاوه‌كان ده‌دات.

سێیه‌م: به‌كارهێنانى گه‌رمى، به‌هه‌مانشێوه‌ ئه‌م رێگایه‌ گونجاوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌وكردن و هێوربوونه‌وه‌ى چاوه‌كان. ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ چاویان هه‌ڵئاوساوه‌ یان تووشى زیپكه‌ سڵا بووه‌، ئه‌گه‌ر ته‌نێكى نه‌رمى گه‌رم له‌سه‌ر چاوه‌كان دابنرێت له‌ ماوه‌یه‌كى كه‌مدا هه‌ست به‌ هێوربوونه‌وه‌ى چاوه‌كان ده‌كه‌یت. ئه‌م چاره‌سه‌ره‌  ته‌نیا بۆ هێوربوونه‌وه‌ى چاوه‌كان به‌كارده‌هێنرێت نه‌ك چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفتانه‌ى كه‌ تووشى چاو ده‌بن.

چواره‌م:  سێو، توێكڵى سێوه‌كه‌ لێبكه‌ره‌وه‌ به‌ باشى به‌ خه‌ڵاته‌یه‌كى كاره‌بایى كرۆكى سێوه‌كه‌ ورد بكه‌ تا كرێمێكى لێدێت دواتر له‌ رێگه‌ى پارچه‌ لۆكه‌یه‌كه‌وه‌ چاوه‌كانتى پێته‌ر بكه‌ به‌جێى بهێڵه‌ بۆ ماوه‌ى 15 بۆ 20 خوله‌ك دواتر  بیشۆ و وشكى بكه‌ره‌وه‌. ده‌توانرێت له‌ كاتى پێویستدا ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ دووباره‌ بكرێته‌وه‌ بۆ حه‌سانه‌وه‌ى چاوه‌كان و ئه‌و هه‌وكردنه‌ى تووشى چاوه‌كان ده‌بێت.



وشە - ئاوات ئازاد