كۆمپانیای ڤۆكسواگن بۆ ساڵی 2020 به‌نیازه نوێترین به‌رهه‌می پاسات بخاته بازاڕه‌وه كه ئه‌مڕۆ له پێشانگاكانی ئه‌ڵمانیا نمایش كرد كه جوانییه‌كه‌ی شۆكت ده‌كات.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
caricos" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین كاری ڤۆكسواگن ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ڤۆكسواگن بۆ ساڵی 2020 ئۆتۆمبێله ناوازه‌كه‌ی "پاسا" ده‌خاته بازاڕه‌وه كه له‌ڕووی هێز و دیزاینه‌وه زۆر به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز دروست كراوه ئه‌مه‌یش بووه‌ته جێی سه‌رسامی خه‌ڵك.
ئه‌وه‌ش ڕوون كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله له‌ڕووی دیزاینه‌وه بۆدییه‌كه‌ی گه‌وره‌تر ده‌كرێت ئه‌مه‌یش وای كردووه خه‌ڵكانێكی زۆر داواكاریان له‌سه‌ربێت، جگه له‌وه‌یش به‌راورد مۆدێله كۆنه‌كانی ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێله هێزێكی تایبه‌تی بۆ بزوێنه‌ره‌كه‌ی داناوه كه ده‌گاته هێزی 280 ئه‌سپ له‌گه‌ڵ بزوێنه‌رێك كه 3.6 لیتره.
ڤۆكسواگن كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه و یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل ئه‌و كۆمپانیایه له 28 ی ئایاری 1937 له‌لایه‌ن "مارتن وینتێركۆرن و فێردینانت پیچی" ه‌وه دامه‌زراوه به پشتیوانی گه‌وره دیكتاتۆری جیهانی هیتله‌ر كه ئه‌وكاته سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا بوو.