ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 16ى حوزه‌یران، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند كه دوای شه‌ش مانگی تر مۆڵه‌تی شوفێری له ھه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و به‌سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی دروست كراوه و چه‌ندان زانیاریی وردی تێدایه.
دكتۆر سامی جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به ڕۆژنامه‌نووسانى ڕاگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ناوخۆ گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی كردووه بۆ گۆڕینی شێوازی ده‌ركردنی مۆڵه‌تی شوفێری له ھه‌رێمی كوردستان، بڕیاریشه سبه‌ى دووشه‌م 17ی حوزه‌یران، كۆمپانیاكه ده‌ست به كاره‌كانی بۆ دامه‌زرانی له ھه‌رێمی كوردستان بكات.
زیاتر گوتى، ده‌مانه‌وێت مۆڵه‌تی شوفێریی ھاوشێوه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو ده‌ربكه‌ین و بڕیاره له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا سیسته‌می نوێ بۆ ده‌ركردنی مۆڵه‌تی شوفێری له سه‌رتاسه‌ری ھه‌رێمی كوردستان بكه‌وێته كار.
ئاشكرایشی كرد، مۆڵه‌تی نوێ به سیسته‌می پێشكه‌وتوو به پلاستیك دروست كراوه و چه‌ندان زانیاریی ده‌رباره‌ی شوفێر له‌خۆ ده‌گرێت و شوفێر له كاتی ده‌رھێنانی پێویستی به مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی نابێ.
ڕوونى كردووه‌ته‌وه، ھه‌مووی به یه‌ك سیسته‌م دروست كراوه و ته‌نیا ئاماژه به جۆری مۆڵه‌ته‌كه دراوه، بۆ نموونه وێنه‌ی جۆری ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ی له‌سه‌ره و ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ته‌كه بۆ بارھه‌ڵگر بێت خه‌تێك له‌ژێر بارھه‌ڵگره‌كه‌ی سه‌ر مۆڵه‌ته‌كه ده‌درێت.