كاتێك ورگت ده‌ئاوسێ و هه‌ست به ئازارێك له هه‌ناوت ده‌كه‌یت، به‌هۆی هه‌ڵئاوسانی گه‌ده‌وه‌یه و بێزاریی زۆر دروست ده‌كات، به‌ڵام پێویستی به چاره‌سه‌ری پزیشكی نییه، مه‌گه‌ر له دۆخی ئاسایی لا بدات، ته‌نیا به چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌ك ده‌توانی چاره‌ی بكه‌ی.
هۆكاری ئه‌و هه‌ڵئاوسانه، بۆ دروستبوونی غازان له‌ناو هه‌ناودا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌هۆی هه‌ندێك جۆری خواردنه‌وه دروست ده‌بێ. پسپۆڕانی بواری پزیشكی، شه‌ش خواردنه‌وه‌یان بۆ ڕزگاربوون له‌و هه‌ڵئاوسانه دیاری كردووه.
ڕۆژنامه‌ی "ئێكسپرێس"ی بریتانی ڕوونی كرده‌وه، ئه‌گه‌رچی به گشتی ئه‌و هه‌ڵئاوسانه كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستیی گران نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ریشی هه‌یه سه‌ر بۆ شتی خراپ ڕابكێشێ، بۆیه وا باشه زوو چاره بكرێ، چاره‌سه‌ره‌كه‌ش سرووشییه.
شه‌ش خواردنه‌وه‌كه بریتین له، ئاو، چای نه‌عناع، ئاوی گوێزی هیندی، ئاو و لیمۆ، چای زه‌نجه‌بیل له‌گه‌ڵ شه‌ربه‌تی مۆز یان ئه‌ڤۆگادۆ.
هه‌ڵبه‌ت هه‌ریه‌ك له‌و خواردنه‌وانه، به‌پێی جۆری هه‌ڵئاوسانه‌كه ده‌گۆڕێ، به‌ڵام وه‌ك پسپۆڕان باسی ده‌كه‌ن، به‌پێی ڕیزبه‌ندیی ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی دانراوه، ده‌توانی سوودی لێ بكه‌یت و خۆتی پێ چاره بكه‌یت. بۆ نموونه سه‌ره‌تا به ئاو ده‌ست پێ بكه، ئه‌گه‌ر چاره نه‌بوو ئینجا ئه‌وانی تر به‌كار بهێنه.