تیمێكی فریاكەوتنی كوردستان گەیشتە ئێران

:: PM:01:27:18/06/2019 ‌

نیوەرۆی ئەمڕۆ تیمێكی فریاكەوتنی هەرێمی كوردستان لەسەر داوای كۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتنە سنووری پێرانشار.

ئەمڕۆ سێشەم 18ـی حوزەیران، عیماد ڕێكانی گوتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ئاگەدار كراینەوە ڕووداوێكی ئاگر كەوتنەوە هەیە لە سنووری كۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی پێرانشار.

گوتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران گوتی، ئۆتۆمبێلێكی تانكەر بە 26 تۆن رۆنی ئۆتۆمبێل گری گرتبوو، دەروازەی كۆمەڵگەی حاجی ئۆمەران ‌ئاگەداریان كردین كە بەرگری شارستانی ئێران داوای هاوكارییان كردووە كە بەشداربین لە كوژاندنەوەی.

ڕوونی كردەوە، دوو تیمی بەرگری شارستانی كۆمەڵگەی حاجی ئۆمەران بۆ یارمەتیدانیان رەوانە کرا و لە ماوەی یەك سەعات توانیان ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن و بگەڕێنەوە بۆ سنووری هەرێمی كوردستان.



وشە - رامیار جەواد