ڤۆلڤۆ به هاوكاری رێكخراوی نڤیدیای ئه‌مه‌ریكی هه‌ڵده‌ستن به دروست كردنی بارهه‌ڵگه‌رێكی كاره‌بایی كه سیسته‌می خۆلێخوڕی بۆ داده‌نرێت و كاری گواستنه‌وه ده‌كات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
reuters" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له یه‌كه‌م بارگه‌ڵگری كاره‌بایی ڤۆلڤۆ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ڤۆلڤۆ به هاوكاری رێكخراوی ته‌كنه‌لۆڤی نڤیدیا بۆ یه‌كه‌م جار هه‌ڵده‌ستن دروست كردنی بارهه‌ڵگرێكی كاره‌بایی كه سیسته‌می خۆلێخوڕی بۆ دانراوه و كاری گواستنه‌وه‌ی پێ ده‌كرێت، جگه له‌وه‌یش ڤۆلڤۆ دیزاینه‌كه‌ی وه‌ك بارهه‌ڵگرێك دروست ناكات به‌ڵام هێزێكی زۆری هه‌یه ئه‌مه‌یش وای كردووه ببێته جێ سه‌رسووڕمانی خه‌ڵك.
ئه‌ندازیاران ئه‌وه‌یشیان گوتوه، بارهه‌ڵگره‌كه توانای گه‌شتی هه‌یه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ، هه‌روه‌ها زیاتر له دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا ده‌بڕێ له‌و ماوه‌دا، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌و پاترییه گه‌وره‌ییه‌یه كه بۆی دانراوه، جگه له‌وه‌یش نڤیدیا ئه‌وه‌ی ڕوونكردووه‌ته‌وه كه له‌ڕووی دیزاینه‌وه زۆر جیاواز ده‌بێ و هێزێكی زۆری ده‌بێ.
كۆمپانیای ڤۆلڤۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی به‌هێزترین جۆری ئۆتۆمبێل و ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له دنیادا، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1927 دا دامه‌زرا له‌سه‌ر ده‌ستی سوویدییه‌كان كه ئێسته خاوه‌نه‌ی ڤۆلڤۆ چینییه‌كانن، هاروه‌ها ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی دامه‌زراندنیه‌وه تا 2018 خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی به‌نزین و گازه، به‌ڵام له ساڵی 2019 وه ده‌ست به دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ده‌كات.