به گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م و قسه‌ی بیرمه‌ندان له‌باره‌ی جیهان، دۆخه‌كه، له كۆتاییدا ئه‌و جیهانه ڕێكخراوه‌ی هه‌مووان خه‌ونی بۆ ده‌خوازین بوونی نییه و نموونه‌بوونی جیهان زۆر ڕێژه‌یییه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌ی كه له ئارادایه، كه به به‌رده‌وامی شه‌ڕ و خوێنڕێژی و توندوتیژی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، هه‌موو ئه‌مانه‌یش له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی دارایییه، كه‌ركووك یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی كه كۆتایی نایه‌ت و به به‌رده‌وامی به‌وشێوه‌یه جێهێڵراوه و به‌رده‌وامیش شه‌پۆلی توندوتیژی و ناكۆكی ڕووی تێ ده‌كات.
به پێچه‌وانه‌ی دانیشتووانی ئاسایی شاره‌كه، كه‌ركووك گرنگییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر داهاتووی وزه‌ی ناوچه‌كه، بۆیه كێشه و ململانێكانی شاره‌كه، گه‌وره‌تره له‌وه‌ی كه ته‌نیا له چوارچێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه لێی بڕوانین، جیهان ئه‌و شاره وه‌ك ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی و شوێنی فێربوون و زانكۆ و گه‌شه‌كردنی مرۆڤ و به‌سه‌ربردنی كات و گه‌شتیاری نابینن، به‌ڵكوو هه‌موویان وه‌ك كێڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نه‌وت له شاره‌كه ده‌ڕوانن كه به ملیاران دۆلار قازانجی هه‌یه.
هێزه جیا جیاكان كه له پێناوی نه‌وت ده‌یانه‌وێ به‌سه‌ر ئه‌و شاره زاڵ بن و سامانه‌كه‌ی بۆخۆیان به‌رن، بیانوو و هۆكاری جیا جیا ده‌دۆزنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر شاره‌كه زاڵ بن، چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و شاره ڕوو ده‌دا، به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و جیۆپۆله‌تیك پێوه‌ی په‌یوه‌سته و لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كان ڕۆڵی باڵای تێدا ده‌گێڕن.
له دوای ڕووخانی به‌عس هێزه كاریگه‌ره‌كان بۆ هێشتنه‌وه‌ی شاره‌كه پڕ له كێشه و ته‌نگژه، ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقیان نووسیوه، هه‌رچه‌نده ئه‌و ماده‌یه كورده‌كان له‌سه‌ری كۆكن و عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانیش دواتر كێشه‌كان له‌سه‌ری هه‌بوو، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا پێی ڕازی بوون، به گوێره‌ی ئه‌و ماده‌یه چاره‌سه‌ری ورد بۆ دۆخی شاره‌كه و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی دانراوه، به‌ڵام وه‌كچۆن له‌سه‌ر كاغه‌ز ماوه‌ته‌وه و هه‌ر به‌وشێوه‌یه و هیچ هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی بۆ جێبه‌جێكردنی نه‌گیرایه‌به‌ر، به‌ڵكوو له شوێنی چاره‌سه‌ر له 2017 بووه هۆی شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌یش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، كه ئه‌مه‌یش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی پته‌وی به سیاسه‌تی هه‌ردوولا هه‌بوو، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌ن و كۆمپانیا جیهانییه‌كانیش له پشت ئه‌و ململانێیه‌بوون.
ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی وزه له دنیا یه‌كێكه له ئامانجه ستراتیجییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له ڕێی دانانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی نه‌وت و بێ به‌هاكردنی ئه‌و سامانه و گه‌مارۆدان و فشار خستنه سه‌ر وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وت، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی له‌و ڕێیه‌وه ڕووسیا و چینی ڕكابه‌ری بخاته ژێر خۆیه‌وه و هه‌رگیز ڕێ نه‌دا كه بێنه ئاستی واشنتنه‌وه.
عێراق یه‌كێكه له سێ یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌تانی دنیا له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و یه‌كێكه له پێنج وڵاته یه‌كه‌مه‌كه‌یش بۆ هاورده‌كردنی نه‌وتی خام، كێڵگه نه‌وتییه‌كانی
كه‌ركووك نزیك له یه‌كێتیی ئه‌وروپا كه هاوپه‌یمانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كورده‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا وه‌ك هۆكارێكی فشار دژ به ئێران و توركیا به‌كارده‌هێنرێن، به‌ڵام ئه‌و ناوچه‌یه زۆر گرنگه به‌لای ئه‌مه‌ریكاوه، بۆیه هێزی خۆیان بۆ هه‌میشه له ناوچه‌كه جێگیركردووه و له‌گه‌ڵ هه‌موو گۆڕانكارییه‌كانیش ئه‌وان هه‌ر له‌و ناوچه‌یه ده‌مێننه‌وه.
له‌باره‌ی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا هه‌موو شتێك له‌سه‌ر كاغه‌ز كێشه‌ی له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام كاتێك دێته سه‌ر بواری جێبه‌جێكردن، ئه‌وا گرفته گه‌وره‌كان دروست ده‌بن، پێشتر به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌ولێر و به‌غدا توانرا گرووپی تیرۆریستی داعش له ناوچه‌كه له‌ناوببرێن و ته‌واوی شاره‌كان ئازاد بكرێنه‌وه، به‌ڵام كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به هیچ یه‌كێك له‌و هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییانه چاره‌سه‌ر نابن، به‌ڵكوو درێژه‌یان ده‌بێ و ده‌ستووریش نه‌یتوانیوه هیچ بۆ چاره‌سه‌ركردنیان بكات.
ئه‌وه‌ی ئێسته له ناوچه‌كه ڕوو ده‌دا به ته‌واوی گۆڕینی دیمۆگرافیای شاره‌كه‌یه و كورد له‌و شاره له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ده‌رده‌كرێن و به‌م دواییانه‌یش سووتاندنی گه‌نم و جۆی جووتیارانی كورد به فره‌وانی ده‌ستی پێكردووه، بۆیه وڵاتان بێده‌نگن به‌رانبه‌ر به‌و هه‌ڵمه‌ته و له كۆتاییشدا ده‌بێ چاره‌سه‌رێكی ڕیشه‌یی بكه‌ن و ئه‌و دۆخه به‌لایه‌كدا یه‌كلا بكه‌نه‌وه، سه‌ره‌نجام كورده‌كانیش متمانه‌پێكراوترین دۆستی ئه‌مه‌ریكان و هه‌ر ئه‌وان ده‌چنه‌وه شاره‌كه و كێڵگه نه‌وتییه‌كان ده‌كه‌وێته ده‌ستیانه‌وه، چونكه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نه‌وتێكی زۆر له ناوچه‌كه بونی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێی گه‌یشتن بۆ ئه‌وروپا له ده‌ست كورده‌كانه‌وه بێ، ئه‌وا ناچارن ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ئه‌و كێڵگانه‌یش بخه‌نه ژێر ده‌ستی كورده‌كانه‌وه.
هه‌ر چۆنێك بێ، ده‌بێ ئه‌و چاره‌سه‌ر و ئه‌و گێڕانه‌وه‌یه‌ی كه‌ركووك بۆ كورد به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رم بێ و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا نایانه‌وێ به‌غدایش له خۆیان توڕه بكه‌ن، چونكه به‌سڕه‌یش یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندترین شاری دنیایه له ڕووی نه‌وت و وزه‌وه، ناكرێ و ناتوانن ده‌سبه‌رداری بن.