وێنه‌یه‌كی "په‌رتووكی پیرۆز" بڵاو بووه‌وه كه له زه‌ریا دۆزراوه‌ته‌وه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو دنیا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان بینرا، به‌ڵام زانیارییه نوێیه‌كان پشتڕاستی ناكه‌نه‌وه.
ئه‌و كتێبه پیرۆزه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو بڵاو كرایه‌وه، وه‌ك له وێنه‌كاندا دیاره لاپه‌ڕه‌كانی هێشتا تێك نه‌چووه، وێڕای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نێكه له زه‌ریادایه، ئه‌مه‌ش وای كرد به هه‌زاران كه‌س وێنه‌كه بڵاو بكه‌نه‌وه و ملیۆنان كۆمێنتی له‌سه‌ر بنووسرێ و وه‌ك "موجیزه" ته‌ماشا بكرێت.
ئاژانسی "فرانس پرێس"ی فڕه‌نسی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كردووه، دوای به‌دواداچوونێكی قووڵ ئاشكرای ده‌كات، ئه‌وه وێنه‌ی ئینجیل نییه، به‌ڵكو كارێكی هونه‌ریی هونه‌رمه‌ند "كاسرین ماكیڤهر"ـه كه هونه‌رمه‌ندێكی ئه‌مه‌ریكییه و ساڵی 2014 بڵاوی كردووه‌ته‌وه. كاره‌كه‌ی به به‌كارهێنانی بلوور دروست كردووه نووساندوویهتی به فه‌رهه‌نگی ئه‌ڵمانیی ئینگلیزییه‌وه.
هونه‌رمه‌نده‌كه له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسه فڕه‌نسییه‌كه ده‌ڵێ، ئه‌و كاره‌ی كردوویه‌تی هیچ ڕوانگه‌یه‌كی ئاینی پێوه نییه و په‌رتووكی پیرۆز نییه، به‌ڵكو فه‌رهه‌نگه و به‌لامه‌وه شتێكی پێكه‌نینه ئه‌و كاره ببێته ئاینی.
له‌ناو كریستیانه‌كان بیرۆكه‌یه‌ك له مێشكیاندا چه‌سپیوه، گوایه ئینجێلێكی بزربوو هه‌یه، هێشتا كه‌س نه‌یبینیوه و زۆر موجیزه‌ی تێدایه، بۆیه هه‌میشه چاوه‌ڕێی شتێكی له‌و جۆره ده‌كه‌ن.