بڕیارە سبەی مووچەی سێ وەزارەت و هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.
ئەمڕۆ چوارشەم 19 ـی حوزەیران، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، سبەی مووچەی وەزارەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەریەك لە وەزارەتەكانی رۆشنبیری و لاوان و بازرگانی و پیشەسازی و ئاوەدانكردنەوە دابەش دەكرێت.
ئەو سەرچاوەیە گوتی، سبەی مووچەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.
بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.
لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیراوە و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە، لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.