به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی هێلكه له
ده‌ره‌وه بۆ ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، نرخی هێلكه گران بووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
رێژه‌كه‌ی له بازاڕه‌كاندا كه‌مبوه‌ته‌وه و به‌رپرسێكی بازرگان‌یش ده‌ڵێت، له
كۆتای مانگی ئایاره‌وه به بڕیاری عێراق هاورده كردنی هێلكه قه‌ده‌غه كراوه و
هه‌رێمی كوردستانیش به‌هۆی یه‌كخستنی پێناسی گومرگی پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره‌ی عێراق
بووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ی حوزه‌یران،سۆران غه‌فوور به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، نرخی هێلكه گران بووه و بڕه‌كه‌شی له ناوخۆ كه‌م بوه‌ته‌وه،
هۆكاره‌كه‌ی ته‌نیا قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنیه‌تی له ده‌ره‌وه بۆ ناوخۆی هه‌رێم.
زیاتر روونی دەکاتەوە، له ئێستادا هێلكه لە
سلێمانی گەیوەتە حاڵه‌تی نه‌مان و هه‌موو لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر خه‌تین
بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بدۆزینه‌وه بۆ ئه‌و گرفته و به‌رهه‌می ناوخۆش زۆر كه‌مه
و هیچ به‌شی پێویستی ناكات.
"هۆكاری كه‌مبوونه‌وه
و گرانبوونی نرخ پێوه‌ندی به ناوخۆ نییه یان دوكاندار و شوێنه‌كان نرخه‌كه‌یان
گران كربێت، به‌ڵكو هاورده راگیراوه و بڕه‌كه‌ش كه‌م بۆ‌ته‌وه" سۆران
غەفوور وای گوت.
هاوکات ڕێبوار مه‌حمود، خاوه‌نی سۆپه‌رماركێت له
سلێمانی بۆ "وشه" ئاشکرای کرد، ئێستا بۆ یه‌ك كارتۆن هێلكه له نێوان
١٥ بۆ ٢٠ هه‌زار دینار گران بووه و ئێمه‌ش ناچارین به گران بیدەین بە
هاووڵاتییان.
گوتیشی، هەفتەیەک لەمەوبەر 10 هێلكه‌مان ده‌فرۆشت به هاوڵاتیان به هه‌زار دینار ئێستا حەوت بۆ
هەشت هێلکەیان بەو نرخە پێ دەدەین.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی