ئاستی وزە زۆركات لە كۆتایی رۆژدا دەست بە نەمان دەكات كاتێك وزەی لەش كەم دەبێتەوە مێشك و باریی دەروونی ناجێگیر دەبێت، بەڵام كاتێك باس لە دەسكەوتنی وزە دەكرێت، پێویستە ئەو خۆراكانە بخورێت كە وزە بەلەش دەدەن . واتە باشتر وایە لە بری پیتزا و ساردەمەنییە بەستووەكان بڕێك میوە یان سەوزە بخورێت وەك كەلەرم و چەرەزات. دەستبەجێ هەندێك وزەی پێویست بەلەش دەدەن. ئەگەر بتەوێت ئاستی وزە و مێشكت باشتر بكەیت، ئەوە
پێویستە ئەم خۆراكانە بخۆیت.
یەكەم: چوكلێت، وەك دەزانین خواردنی چوكلێت میزاج باشتر دەكات، بەڵام باشتر وایە لەبری چوكلێتی شیر چوكلێتی تاڵ بخورێت ئەگەر رۆژانە بڕێكی دیاریكراو لە چوكلێتی تاڵ بخورێت ئەوە لەش لە نەخۆشییەكانی دڵ و بەرزبوونەوەی كۆڵیسترۆڵ و نزمی پەستانی خوێن رزگاری دەبێت. بەهۆی بوونی ئەو دژەئۆكسیدەی كە تێیدایە ئاستی كۆڵیسترۆڵ رێكدەخات.
دووەم: شۆفان، بەهەمانشێوە شۆفان بۆ دەستكەوتنی وزەی لەش بەكار دەهێنرێت چونكە بڕێكی باش كاربۆهیدراتی تێكەڵی تێدایە. بەمەشە بەرهەمهێنانی سەرەوتەنین زیاد دەكەن كە كارەكانی مێشك رێكدەخات و مزاج باشتر دەكات هەروەها یارمەتی رێكخستنی ئارەزووی خواردن دەدات.
سێیەم: چایی سەوز، ئەگەر رۆژێكی خراپت تێپەڕاند ئەوە كووپێك چایی سەوز بخۆرەوە چونكە یارمەتی هێوربوونەوەی هەستەكان دەدات. بیرو هۆش باشتر دەكات و تەنانەت دەمارەكانی لەش ئارام دەكاتەوە و كۆنترۆڵیان دەكات. كەسانی بەتەمەن پێویستە رۆژانە دوو بۆ سێ كووپ چایی سەوز بخۆنەوە چونكە نیشانەكانی خەمۆكی كەم دەكاتەوە. سوودێكی تری چایی سەوز ئەوەیە كە كافاینی تێدایە وزە بەلەش دەدات.
چوارەم: ئاڤۆگادۆ، بەهەمانشێوە بەسەرچاوەیەكی گرنگی وزە دادەنرێت و هەروەها بەهێزكەرێكە بۆ مێشك. چەندان پێكهاتەی خۆراكی گرنگی تێدایە كە پێویستە بۆ لەش پڕە لە چەوری گرنگ دەتوانرێت لە جیاتی كەرە بۆ ژەمی بەیانیان بەكار بهێنرێت.
پێنجەم: ماسی سەلەموون، ئەگەر هەستت بە نیگەرانی كرد ئەوە ماسی سەلەموون بخۆ یان ماسی دەریایی وەك توونە و جۆرە ماسییەكانی تر. بەپێی شارەزایانی خۆراك ماسی سەلەموون برێكی زۆر ئۆمێگا3 تێدایە كەبەسوودە بۆ لەش مێشك بەهێز دەكات.
شەشەم: گوێچكە ماسی، بەشێوەیەكی تر ئەم خۆراكە دەبێتە هۆی دابینكردنی وزە بۆ لەش. یەكێكە لە باشترین سەرچاوەكانی زینك كە مێشك و میزاج باشتر دەكات. وادەكات باشتر بوویت و وزەی لەش بە درێژایی رۆژ دەهێڵێتەوە.