دیزاینه‌ر و ئه‌ندازیاری میكانیكی ئه‌مه‌ریكی ئاده‌م ساڤێج دوای ماوه‌یه‌كی زۆر توانی به‌ته‌واوه‌تی جله‌كانی "ئایرۆنمان" پیاوی ئاسنین دروست بكات و له ڤیدیۆیه‌كدا پیشانی دنیای بدات.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thesun" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له یه‌كێك له نوێترین داهێنانه‌كانی ئاده‌م ساڤێج ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، داهێنه‌ر، ئاده‌م دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ ستافه‌كه‌یدا خه‌ریكی دروستكردنی جلێكی ئاسنین بوون ئه‌مڕۆ چوارشه‌م توانی هه‌مان جلی كارێكته‌ری فیلمه خه‌یاڵییه‌كان پیاوی ئاسنین دروست بكه‌نه‌وه.
ئاده‌م هاوشێوه‌ی فیلمه خه‌یاڵییه‌كه له داهێنانه‌كه‌یدا سیستمی فڕینی به‌شێوازێكی زۆر به‌هێز و خێرا بۆ جله‌كان داناوه، هه‌روه‌ها جله‌كه به‌ته‌واوه‌تی بلاتینه كه فیشه‌ك نایبڕێ، جگه له‌وه‌یش جله ئاسنینه‌كه له‌ڕووی دیزاینه‌وه هه‌مان شێوه‌ی فیلمی ئایرۆنمانه.
ئه‌م داهێنه‌ره توانی دوای ماوه‌یه‌كی زۆر داهێنانه‌كه‌ی ته‌واو بكات و بتوانێت به‌شێوازێكی ئاسایی له‌ڕێی ئه‌و جله‌یه‌وه بفڕێت به خێراییه‌كی زۆر و ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، هه‌روه‌ها ئه‌م داهێنانه له چیاكانی "نۆر وه‌ی" تاقی كراوه‌ته‌وه و ڤیدیۆكه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه و بووه‌ته جێی سه‌رسامی خه‌ڵك.