به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى به‌رپرسان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، چه‌ند پێگه‌یه‌كى سه‌ربازى و نه‌وتى عێراق كه ئه‌مه‌ریكییه‌كانى تێدایه، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دوور له‌یه‌كتر هێرشى مووشه‌كیان كراوه‌ته سه‌ر له سه‌روبه‌ندى به‌رده‌وامبوونى گرژییه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له ناوچه‌كه كه هه‌ردووكیان هاوپه‌یمانى سه‌ره‌كى به‌غدان.
تا ئێسته هیچ لایه‌نێكى به‌رپرسیارێتى خۆى له‌م هێرشه مووشه‌كییانه رانه‌گه‌یاندووه كه له رۆژى هه‌ینى رابردووه‌وه ده‌ستیان پێ كردووه، به‌ڵام عێراق له چه‌ند بۆنه‌یه‌كى جیاوازى نیگه‌رانى خۆى له‌وه ده‌ربڕیوه ئه‌م گرژییانه‌ى نێوان تاران و واشنتن كاردانه‌وه‌ى خراپى له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ى هه‌بێت.
ئاژانسى
فرانس پرێس ئاماژه بۆ ئه‌وه كردووه، چاودێرانى سیاسى به دوورى نازانن جۆره داڕمانێكى ته‌ناهى له‌م وڵاته روو بدات، كه سه‌ركرده سیاییه‌كانى یان گرووپه چه‌كداره‌كانى یه‌كتر به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه سه‌ر به وڵاتانى ده‌ره‌وه له نێوان ئه‌و وڵاتانه‌یش ئێران و سعوودیه و توركیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا دێت.
له دوایین هێرشدا شانه‌ى راگه‌یاندنى ئاسایش له راگه‌یاندراوێك ده‌ڵێ، مووشه‌كێكى كاتیوشیا له ناوچه‌ى به‌رجسیه شارى به‌سره له نزیك كۆمپانیایه‌كى هه‌ڵكه‌ندنى بیر نه‌وت كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و به‌گوێره‌ى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، تا ئێسته سێ كه‌س بریندارن.
له‌باره‌ى برینداره‌كان عاسم جیهاد گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى فڕانس پرێس ده‌ڵێ، "برینداره‌كان خه‌ڵكى عێراقن و برینه‌كه‌یان تیمار كراوه" گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق روونى ده‌كاته‌وه به‌رجسیه چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له‌و شوێنه دووره كه كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان و بیانییه‌كان كارى تێدا ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌و شوێنیش چه‌ند كۆمه‌ڵگایه‌كى بچووكى سه‌ر به كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان و بیانییه‌كان هه‌یه، وه‌ك گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وت دووپاتى له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه.
پێشتر له سه‌ره‌تاى گرژییه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران كۆمپانیاى ئێكسۆن مۆبیلى ئه‌مه‌ریكى 83 فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندى خۆى له عێراق كێشایه‌وه، دواى دانوستاندن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئه‌م كارمه‌ندانه گه‌ڕانه‌وه عێراق.
وه‌ك ئه‌مڕۆ فرانس پرێس ئاماژه‌ى بۆ كردووه، سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه عێراق له كێڵگه‌ى نه‌وتى قرنه. عاسم جیهاد گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ده‌ڵێ، فه‌رمانبه‌رانى كۆمپانیاى ئیكسۆن مۆبیل كه ژماره‌یان 83 فه‌رمانبه‌ر بوو گه‌ڕاونه‌ته‌وه عێراق.
چه‌ند سه‌عاتێك به‌ر له رووداوه‌كه‌ى به‌رجسیه، سه‌ركردایه‌تى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى راى گه‌یاند مووشه‌كێكى كاتیوشا به‌رباره‌گاى فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌كانى مووسڵ كه‌وتووه، به‌ڵام دواتر هێزه هاوبه‌شه‌كان دووپاتیان كرده‌وه مووشه‌كه‌كه له ناوخۆ دروست كراوه.
سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان له شارى مووسڵ بۆ فرانس پرێس باسیان له‌وه كردووه، هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌و شوێنه‌ى مووسڵ نزیكن كه هێرشى كراوه‌ته‌وه سه‌ر. له هێرشێكى تردا رۆژى دووشه‌مى رابردوو سێ مووشه‌كى كاتیوشیا ئاراسته‌ى بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى تاجى كرا كه ده‌كه‌وێته باكورى شارى به‌غدا، سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس كه ناوى له لایه‌ن ئاژانسى فرانس پرێسه‌وه ئاشكرا نه‌كراوه، باسى له‌وه كردووه هێزه‌كانى هاوپه‌یمانانى نێوده‌وڵه‌تى له‌و شوێنه‌ى تاجى نزیك بوون، كه ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش له ناویان بوون.
چاودێران ده‌ڵێن وێڕاى ئه‌وه‌ى هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتى خۆى له‌م هێرشانه ده‌رنه‌بڕیوه، به‌ڵام مووشه‌كه‌كان له ناوچه‌یه‌كه‌وه هاتوون كه شیعه‌نشینه. هه‌ر ئه‌و چاودێرانه به‌دوورى ده‌زانن ئه‌م هێرشانه له لایه‌ن گرووپه ئیسلامییه تیرۆریستییه‌كانه‌وه ئه‌نجام درابن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات سه‌رنج بخرێته سه‌ر گرووپه‌كانى نزیك له ئێران.
جگه له‌م هێرشانه سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس ئاشكراى ده‌كاته‌وه، مووشه‌كێكى تر له نزیك رێڕه‌وى فڕینى فڕۆكه‌خانه‌ى سه‌ربازى له به‌غدا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه. به‌رپرسه‌كه هیچ زانیارییه‌كى زیاترى ئاشكرا نه‌كردووه.
هێرشێكى تریش كه رۆژى هه‌ینى رابردوو بوو، به سێ رۆكێتى هاون كرایه سه‌ر بنكه‌ى ئاسمانى به‌له‌د. به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى شانه‌ى راگه‌یاندنى ئاسایش له ئه‌نجامى ئه‌م هێرشه گڕ له پووش وپه‌لاشى ناوچه‌كه به‌ر بوو، بێ ئه‌وه‌ى هیچ زیانێكى گیانى و مادى هه‌بێت.
دواى ئه‌و هێرشانه عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق چه‌ند رێنوێنییه‌كى ده‌ركردووه بۆ رێگرتن له‌و هێرشانه و ئاشكراكردنى ئه‌نجامده‌رانى. ئه‌م هه‌نگاوانه‌یش له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئاشكرا كراوه.
له 19ى مانگى رابردوو، مووشه‌كێك ئاراسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا كرا و له نزیك باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا كه‌وته خواره‌وه، ئه‌مه‌یش به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكى نیگه‌ران كرد و به‌رپرسانى عێراقیش دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستى پێ كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێ، تا ئێسته هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتى رووداوه‌كه نه‌گیراوه.
هه‌رچه‌نده له كۆى هه‌ر پێنج هێرشه‌كه هیچ كه‌سێك گیانى له ده‌ست نه‌داوه، كه‌چى ئه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كان زیاد ده‌كات، ئه‌وه‌یه ئه‌م هێرشانه له كاتێكدایه كه گرژیى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران گه‌یشتووه‌ته ئه‌وپه‌ڕى و ته‌نانه‌ت پێشبینى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى نێوانیان ده‌كرێت.