یەكێتی: بەهەموو جۆرێك قسەكانی مەحموود سەنگاوی ڕەت دەكەینەوە

:: PM:08:29:19/06/2019 ‌
مەحموود سەنگاوی ئەو بەرپرسەی یەكێتییە كە ئێستە تووشی ئیفلاسی سیاسیی بووە و لەبەرانبەر كاندیدنەكردنی كوڕەكەی بۆ پۆستی وەزیری پەلاماری سەركردە سیاسییەكانی كورد دەدات و هەوڵی تێكدانی كوردستان دەدات.

سەركردەیەكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بێبەری بوونی حزبەكەی لە قسەكانی مەحموود سەنگاوی رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 19ی حوزەیران، محەمەد وەتمان ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە "وشە"ی راگەیاند، یەكێتی بێبەری بوونی خۆی لە قسەكانی مەحموود سەنگاوی راگەیاند و بە هەڵوێستی تایبەتی ئەوی دایە قەڵەم.

زیاتر گوتی، ئەگەر هەر گەلەی و ناڕەزایەتییە هەیە دەكرا لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی باسی بكرێ‌، نەك بەم شێوەی مەحموود سەنگاوی قسەی پێ كرد، چونكە ئەوە زمانێكی باش نییە و لەگەڵی نین و بە هەموو جۆرێك ڕەتی دەكەینەوە.

بە گوتەی ئەو بەرپرسەی یەكێتی، لەم قۆناغەدا زمانی زبر خزمەت بە دۆخەكە ناكات و لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان نییە.

سلێمانی/ هەستیار عەبدوڵا 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم