ساره سانده‌رز گوته‌بێژى كۆشكى سپى راى گه‌یاند، تره‌مپ له‌و هێرشه مووشه‌كییه ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه له لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه كراوه‌ته سه‌ر باشوورى سعوودیه.
دواى ئه‌وه‌ى كه‌ناڵى فه‌رمى حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن راى گه‌یاند به مووشه‌كى كرۆز هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر وێستگه‌یه‌كى كاره‌با له شارى جازانى باشوورى سعوودیه.
ساره سانده‌رز گوته‌بێژ كۆشكى سپى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ی حوزه‌یران له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى راى گه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌م هێرشه‌دا ئاگادار كراوه‌ته‌وه و زانیارى پێ دراوه.
ئاژانسى
رۆیته‌رز كه لێدوانه‌كه‌ى ساره‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه تا ئێسته سعوودیه به فه‌رمى لێدوانى له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه نه‌داوه و ره‌تیشى نه‌كردووه‌ته‌وه.
ساره له باره‌ى هێرشه‌كانى سعوودیه‌وه ده‌ڵێ، "ئێمه له نزیكه‌وه چاودێرى بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانمان راوێژ ده‌كه‌ین".
له هه‌فته‌ى رابردوو حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن چه‌ند جارێك به مووشه‌ك و فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كى باشوورى سعوودیه.
سعوودیه له ئادارى ساڵى 2015 سه‌ركردایه‌تى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى ده‌كات له دژى حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن.