وەزارەتی دارایی بڕیارێكی نوێی بۆ فەرمانبەران دەركرد

:: AM:10:26:20/06/2019 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی نوێ‌ دەردەكات لەسەر كارتی ئەلیكترۆنی و كاری پێ دەكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 20ـی حوزەیران، بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە واژووی ڕێباز حەملانی بەسەرەوەیە، تێیدا هاتووە، تا سیستمی كارتی ئەلیكترۆنی سووتەمەنی بۆ داودەزگاكانی حكوومەتی هەرێم، كار بە پسوولەی سووتەمەنی بكرێت لە فەرمانگەكانی حكوومەت.

 لە نووسراوەكە ئاشكرا كراوە، تا دەرچوونی رێنوێنیی پێویست لەسەر ئەو كارتی ئەلكترۆنی تەنیا بۆ ئەو فەرمانگانەی ئەو سیستمەیان  بۆ دابین نەكراو.

بەشێك لە ئۆتۆمبێلەكانی حكوومەت كە فەرمانبەران بەكاری دەهێنن لە ڕێی پسوولەی بەنزینخانەكانەوە بەنزین لە ئۆتۆمبێل دەكەن كە جێی گومان بوو.

لە بەشێكی فەرمانگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیار دراوە لە 31ـی ئایار كار بە كارتی ئەلیكترۆنی بكرێت بۆ دابینكردنی بەنزین بۆ ئۆتۆمبێلەكان.





وشە - رامیار جەواد