میدیاكانی تایبه‌ت به بواری ته‌كنه‌لۆجیا زانیاری‌یان له‌باره‌ی كات و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایلی داهاتووی كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور "گالاكسی نۆتی 10" بڵاوكرده‌وه، كه خه‌ڵكێكی زۆر له ته‌واوی دنیا چاوه‌ڕوانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی میدیاكانی ته‌كنه‌لۆجی له كۆمپانیای سامسۆنگه‌وه توانیویانه دزه‌ی پێ بكه‌ن، گالاكسی نۆتی 10 له مانگی ئاب/ئۆگه‌ستی داهاتوو له برۆكلینی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌خرێته ڕوو و دوای ئه‌وه‌یش له ته‌واوی بازاڕه‌كانی دنیا بڵاو ده‌بێته‌وه.
میدیاكان نووسیویانه، كه نۆتی 10 به تایبه‌تمه‌ندی زۆر پێشكه‌وتووتر دروست كراوه و هیچ مۆبایلێكی تری زیره‌ك هاوشێوه‌ی نۆتی 10 به‌هێز و پێشكه‌وتوو نه‌بوون تا ئێسته. مۆبایله‌كه به كامێرای بچووك و زۆر ورد له پێشه‌وه‌ی دانراوه، له شوێنی كامێرای گه‌وره، هاوكات كامێراكه‌ی ده‌توانێ وێنه‌ی سێلفی و ڤیدیۆ له گۆشه‌ی جیا جیاوه بگرێت.
كۆمپانیای
سامسۆنگ ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه‌ی به دوو قه‌باره‌ی جیاواز بڵاو ده‌كاته‌وه، كه یه‌كێكیان قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 6.75 و ئه‌وه‌یتریش 6.3 بۆسه ده‌بێ، هه‌ردوو جۆرهكهیش به ته‌واوی پشتیوانی له ته‌كنیكی به‌كارهێنانی تۆڕی پێنجه‌می ئینته‌رنێت ده‌كه‌ن.