به بۆنه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین كتێبی ستار چاوشین، فێرگه‌ی فره‌یمینگ ئێواره كۆڕێك بۆ ناساندنی كتێبه‌كه‌ی به ئاماده‌بوونی نووسه‌ر ساز ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 22ی حوزه‌یران، فێرگه‌ی فره‌یمینگ ئێواره كۆڕێك بۆ واژووكردنی نوێترین كتێبی "ستار چاوشین" نووسه‌ر و شاعیر ساز ده‌كات، كتێبه‌كه به ناوی "مانفێستی دانایی"ه و نووسه‌ر خۆی واژووی له‌سه‌ر ده‌كات و پێشكه‌شی ئاماده‌بووانی ده‌كات.
ئه‌م كۆڕه سه‌عات هه‌شتی ئێواره له فێرگه‌ی فره‌یمینگ ساز ده‌كرێت كه ده‌كه‌وێته نزیك باڵه‌خانه‌ی پارێزگا، ته‌نیشت فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی.
فێرگه‌ی فره‌یمینگ "Framing Photojournalism School" یه‌كه‌م قوتابخانه و فێرگه‌ی فۆتۆگرافیی میدیاییه له كوردستان، ئامانجیان به‌ره‌وپێشبردنی كاری میدیا و فۆتۆگرافه‌رانه له كوردستان.