ئاواز عه‌بدوڵا عوسمان ناسراو به ئاواز نهێلی كه ناوێكی دیاری راگه‌یاندنی پارێزگای دهۆكه. ئه‌و له ساڵی 1984 له گوندی بناڤی ناوچه‌ی نهێلی سه‌ر به شارۆكه‌ی ئامێدی له دایك بووه, بڕوانامه‌ی دیپلۆمی له زانسته ئیسلامییه‌كان به ده‌ست هێناوه و ئێسته‌ش خوێندكاری قۆناغی سێی كولێژی كارگێڕی كاره له زانكۆی پولیته‌كنیكی دهۆك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هیچ كاتێك له كاری رۆژنامه‌وانی و راگه‌یاندن دانه‌بڕاوه و حه‌زی له نوێبوونه‌وه‌یه.
ئاواز له هه‌موو بواره‌كانی راگه‌یاندن جێی په‌نجه‌ی دیاره، هه‌ر له په‌یامنێری و نووسه‌ری و پێشكه‌شكاری بگره تا ده‌گاته ئاماده‌كردنی به‌رنامه، ئێسته به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری دهۆكه, به‌پێی قسه‌ی ئاواز هه‌موو بواره‌كانی راگه‌یاندن خۆشی و ناخۆشی خۆی هه‌یه، به‌ڵام په‌یامنێری له هه‌موو بواره‌كانی تری راگه‌یاندن لای قورستره به‌هۆی ئه‌و جیاوازییه‌ی له نێوان په‌یامنێران ده‌كرێت له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانه‌وه.
ئه‌و بۆ "وشه" ده‌ڵێت، "راگه‌یاندن كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزی بهمن به‌خشیوه و به‌هۆی ئه‌وه توانیم هه‌موو جۆره‌كانی مرۆڤ بناسم, ته‌مه‌نێك له‌گه‌ڵ ئه‌و ئیشه‌م به‌ڕێ كردووه كه له ساڵی 2007وه تا ئێسته به‌رده‌وامم، ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رنامه‌م ئاماده و پێشكه‌ش كردووه، له‌گه‌ڵ نووسینی وتار و په‌یامنێری له ژماره‌یه‌ك گۆڤار و رۆژنامه و رادیۆكان، ئێسته‌ش به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تم هه‌یه كه دروستكردنی فیچه‌ره له‌سه‌ر ژیاننامه‌ی كه‌سایه‌تییه رۆشنبیری و هونه‌رییه‌كانی پارێزگای دهۆك كه وه‌ك ئه‌رشیڤ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری دهۆك ده‌مێنێت.
ئاواز ئاواتی ئه‌وه‌یه له داهاتوودا په‌یمانگه‌یه‌كی ئه‌كادیمی له بواری راگه‌یاندندا بكاته‌وه و له‌و رێیه‌وه به‌رگری له ماف و خواسته‌كانی راگه‌یاندكاران بكات و بیكاته فێرگه‌یه‌كی ئه‌كادیمی بۆ ژنانی رۆژنامه‌نووس، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوێندنی ماسته‌ر له بواری كارگێڕی رۆژنامه‌وانی به‌ده‌ست بێنێت.
دهوك/ دێژین سدقی