یەكێتی داوای كۆبوونەوە لە پارتی دەكات

:: PM:06:28:23/06/2019 ‌

 یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەیەوێت لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان لە بارەی پرسی پێكهێنانی حكوومەت و پارێزگاری كەركووك و وەزارەتی داد بگاتە ڕێككەوتن و كۆتایی بەو گرفتەی نێوانیان بێنێت، بۆیە داوای كۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دەكەن.

ئەمڕۆ یەكشەم 23ی حوزەیران، نەسروڵا سورچی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە "وشە"ی راگەیاند، ئەمڕۆ یان سبەی لە شاری هەولێر شاندی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی چەند پرسێك كۆ دەبنەوە.

روونیشی كردەوە كە كۆبوونەوەكە لە بارەی ئەو پرسانەوەیە كە لە نێوان هەردوولا كراوە لە رابردوو هەروەها لە بارەی پێكهێنانی حكوومەتەوە گفتوگۆ دەكرێت.

یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەیەوێت هەر سێ پرسی كابینەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پۆستەكانی لەگەڵ پرسی پارێزگاری كەركوك و وەزارەتی داد بە یەك پاكێج كۆتایی پێ بهێنت ئەوەیش ئاستەنگی بۆ ئەو حزبە دروست كردووە كە ناتوانن بڕیاری كۆتایی بدەن.

سلێمانی/ هۆشیار عەلی



وشە - سه‌رخێڵ هاشم