لە "وشە" ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆ و 12ی ئامادەی وەربگرنەوە

:: PM:07:57:23/06/2019 ‌

بەپێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەعات 8:30 خولەكی ئەمشەو  ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی رادەگەیەنرێت.

ئەمڕۆ یەكشەم 23ی حوزەیران، لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، تەواوی كارەكانی پشكنینی دەفتەری تاقیكردنەوەكانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی تەواو بووە، بڕیارە ئەمشەو سەعات هەشت و نیوی ئێوارە ئەنجامی كۆتایی تاقیكردنەوە گشتییەكان بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019 ڕابگەیەنن.

ڕۆژی 26ـی ئایار بە بەشداری 250 هەزار قوتابی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەستی پێ‌ كرد و ڕۆژی 16ـی حوزەیران كۆتایی بە تاقیكردنەوەكان هات.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم