له‌به‌رده‌م یه‌كێك له مزگه‌وتێكی مه‌غریبدا، سێ قوتابی گه‌نج ڤیدیۆی ڕووتیان تۆمار كرد و له ڤیدیۆكه‌شدا دیواری مزگه‌وته‌كه به ئاشكرا ده‌ركه‌وتووه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، ڤیدیۆی سێ گه‌نجی قوتابی بڵاو بووه‌وه، ته‌مه‌نیان له خوارووی 18 ساڵانە و دوو كچ و كوڕێكن، خه‌ریكی تۆماركردنی ڤیدیۆی ڕووت و گرته‌ی سێكسین، دیمه‌نه‌كانیش له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێكی شاری ریباتی مه‌غریب تۆمار كراون.
زیاتر روون کراوەتەوە، ڤیدیۆی گه‌نجه‌كان له مه‌یدانی سومعه‌ت حه‌سانی شاری ریبات بووه، تێیدا دوو كچ پێشان ده‌دات كه له نزیكی یه‌كه‌وه دانیشتوون و گرته‌ی سێكسی تۆمار ده‌كه‌ن، له پشتی دیمەنەکەش دیواری مزگه‌وته‌كه دیاره.
به‌پێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گیشتی پۆلیسی مه‌غریب، له‌گه‌ڵ گرته‌یه‌ك دانراوه كه ده‌نگێكی له‌گه‌ڵدایه، گوایه ئه‌و دوو كچه كاری "شاز"یان كردووه و دۆسییه‌كه له‌به‌رده‌م دادگه‌دا كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ورده‌كاریی ڕووداوه‌كه ههڵبماڵدرێت، تۆمه‌تبارانیش به شێوه‌ی كاتی به‌ند كراون.