له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا، ده‌ریاچه‌یه‌ك له شاری شینای هیندستانی وشك ده‌بێت و به‌مه‌یش زه‌نگی كاره‌ساتێكی مرۆیی بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه لێدرا. شاره‌زایانیش رووداوه‌كه به كاره‌ساتێكی گه‌وره ناو ده‌به‌ن.
به‌گوێره‌ى ئه‌و دوو وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه كه له رێگه‌ى مانگی ده‌ستكرد گیراون و ماوه‌ی نێوانیان ته‌نیا یه‌ك ساڵه، ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌ریاچه‌یه‌ك له شاری شینای هیندستانی نزیكه له وشك بوون، شاره‌زایانیش گۆڕانكارییه‌كه ژینگه‌یه‌كه و وشك بوونی ده‌ریاچه‌كه به كاره‌ساتێكی گه‌وره ناو ده‌به‌ن.
وێنه‌ی یه‌كه‌م كه ده‌ریاچه‌كه ته‌ژیه له ئاو له 15 حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو گیراوه و تێیدا ده‌ریاچه‌ى بوزال داكن به پڕ ئاوی ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام وێنه‌ى دووه‌م له‌هه‌مان رۆژدا ئه‌مساڵ گیراوه، واته دوای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك ساڵی ته‌واو، ده‌ریاچه‌كه له لێواری وشكبوون دایه.
ده‌ریاچه‌ى بوزال داكن گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌یه بۆ شاری شینای هیندستانی كه شارێكی قه‌ره‌باڵغی ئه‌و وڵاته‌یه، به‌گوێره‌ى رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی كه هه‌ردوو وێنه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، شاره‌زایان ده‌ڵێن، ته‌نگژه‌كه لێره‌دا كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵكو مه‌ترسییه‌كه گه‌وره‌تره و ته‌نیا گه‌وره ده‌ریاچه‌ى ئۆزال داكن وشك نه‌بووه، به‌ڵكو ده‌ریاچه‌یه‌كی بچووكی تریش به ته‌نیشتییه‌وه نزیكه له وشكبوون.
دانیشتووانی شاری شینای هیندستانی پێنج ملیۆن كه‌س ده‌بن و رۆژانه 825 ملیۆن لیتر ئاویان پێویسته بۆ رایی كردنی پێویستییه‌كانیان، به كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریاچه‌كه چیتر ناتوانن پێویستییه‌كانیان دابین بكه‌ن و ده‌سه‌ڵاتدارانیش له ئێسته‌دا هیچ چاره‌سه‌رێكیان له‌به‌ر ده‌ست نییه، ئه‌و ئاوه‌شی هه‌یه ته‌نیا به‌شی 60%ی دانیشتووانه‌كه‌ی ده‌كات و بڕه‌كه‌ش رۆژانه له كه‌مبوونه‌وه دایه.
به وشكبوونی ده‌ریاچه‌كه پله‌ى گه‌رما له‌و شاره هیندستانییه قه‌ره‌باڵغه به‌رزتر بووه، بۆ به بیابان بوونی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه چه‌ند مانگێكه بارانی لێ نه‌باریوه، ئه‌و دۆخه خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی ناچار كرد بۆ ده‌ستخستنی ئاو بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوا له حكوومه‌تی خۆجێی بكه‌ن به په‌له چاره‌سه‌ری كه‌م ئاوی بكات و به‌رپرسایه‌تی ته‌نگژه‌كه له ئه‌ستۆ بگرێت.