شاومی ئه‌مڕۆ ڕای گه‌یاند كه كار له‌سه‌ر دروست كردنی نوێترین مۆبایل ده‌كات به سیسته‌مێكی به‌هێز و چالاك كه له‌كاتی كاركردندا خاونه‌بێته‌وه و بتوانێت ركابه‌ری گالاكسی و ئایفۆن بكات.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر كۆمپانیای شاومی كه كار له‌سه‌ر نوێترین به‌رهه‌می ده‌كات و ده‌ڵێ، شاومی به‌رهه‌مه‌كه‌ی ناو ناوه "Mi 9X" و ئاماژه‌ی پێ داوه كه جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتر ناوازه‌ترین دیزاینی بۆ داده‌نێین، جگه له‌وه‌یش هێز و خێراییه‌كی تێدا به‌كارده‌هێنن كه خاوبوونه‌وه‌ی نه‌بێت و بتوانێ ركابه‌ری ئایفۆن و گالاكسی بكات.
شاومی زیاتر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه گوتی، تا ئێسته به ته‌واوه‌تی دیزاینی مۆبایله‌كه ئاشكرا نه‌كراوه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه به‌هێزترین سیسته‌می بۆ داده‌نێین له‌گه‌ڵ رامی شه‌ش گێگابایت، هه‌روه‌ها میمۆری ناوه‌كیشی له 64 گێگابایته‌وه زیاد ده‌كات بۆ 256 گێگابایت. كامێراكه‌یشی روونی 32 مێگاپێكسڵی ده‌بێ ئه‌مه‌یش جوانترین وێنه ده‌گرێت.
شاومی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و لاپ‌تۆپ و مۆبایل، ئه‌و كۆمپانیایه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته شاری "بیجینگ" و له شه‌شی نیسانی ساڵی 2010 دامه‌زراوه و یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌كی له ئابی 2011 دا خسته بازاڕه‌كانه‌وه و ئێسته‌یش یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ساڵانه و مانگانه مۆبایلی خاوه‌ن كوالێتی باش و به‌هێز ده‌خاته بازاڕه‌كانی دنیا.