ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی له ڕاپۆرتێكدا پلانی نهێنی واشنتنی بۆ چۆنیه‌تی كاركردن و دژایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگه‌یاند، كه ئه‌ویش بریتییه له هه‌وڵدان بۆ سزادان و سنووردانان بۆ بریكاره‌كانی ئێران له وڵاتانی ناوچه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی چه‌كداریش له نێوان هه‌ردوولا ئه‌و هێزه بریكارانه نه‌توانن گورز له ئه‌مه‌ریكا بوه‌شێنن.
ڕۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌كانه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ بژارده‌ی فشاری ته‌واو قورس بۆ كۆت و به‌ندكردنی ئێران بگرێته‌به‌ر، ئه‌مه‌یش له ڕێی وشككردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی هێزه بریكاره‌كانی ئێران له وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌بێت، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یش به نهێنی له‌لایه‌ن هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكاوه ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاماژه‌ی داوه، ئامانجی سه‌ره‌كی له‌و هه‌نگاوه، یه‌كه‌م بۆ هۆشداریدانه به ئێران كه ئه‌مه‌ریكا ئاگاداری سه‌رجه‌م جوڵهكانیهتی، دووه‌میش بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و قه‌ڵغانه‌ی تاران له ڕێی میلیشیا به‌كرێگیراوه‌كانی دروستی كردووه، به ته‌واوی هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه و له‌ناوببرێن.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه باس له‌وه‌یش كراوه، كه هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران زۆر زیاتر و فره‌وانتر ده‌بن و ئه‌مه‌ریكا واز له تاران ناهێنێت، تا به ته‌واوی له په‌لی نه‌خات.