نەوەی نوێ‌ تەقەی تێكەوت

:: AM:08:57:25/06/2019 ‌
بەرپرسێكی باڵای نەوەی نوێ‌ دەست لەكار دەكێشێَتەوە و هۆكارەكەشی بۆ بەلادانی جووڵانەوەكە لە ئاراستەی خزمەتەوە بۆ ئاراستەی سیاسەتێكی چەوت، كە پێچەوانەی ئەو بنەما و پرەنسیپەكانی بۆی دامەزراوە هەنگاو دەنێت، دەگەڕێنێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەم 25ـی حوزەیران، موڕاد مەجید بەرپرس و ڕێكخەری بەغدا و ناوچە عەرەبییەكانی نەوەی نوێ لە نامەیەكی دەست لەكاركێشانەوەی دەڵێت، هاوكارانم لە جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە هەرێمی كوردستان و عێراق، بەندە كە لە ماوەی ڕابردوو وەك بەرپرس و ڕێكخەری بەغدا و ناوچە عەرەبییەكان دەستبەكار بووم و ڕێكخستن و كارەكانی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمم لە ئەستۆ بوو.

لەنامەكە ڕوون كراوەتەوە، لێرەوە ڕای دەگەیەنم لەمەودوا هیچ پێوەندییەكم بە كاری سیاسیی جووڵانەوەكە نەماوە و دەست لەكار دەكێشمەوە، بە هۆكاری لادانی جووڵانەوەكە لە ئاراستەی خزمەتەوە بۆ ئاراستەی سیاسەتێكی چەوت كە پێچەوانەی ئەو بنەما و پرەنسیپەكانی بۆی دامەزراوە هەنگاو دەنێت.

دەست لەكاركێشانەوەی ئەو لێپرسراوەی نەوەی نوێ‌ لە كاتێكدایە ئێستە ئەو جووڵانەوەیە كێشەی هەیە و لەلایەن هێزە تەناهییەكانی سلێمانی چەندان بەرپرسی گیراون بەتۆمەتی كاركردن بۆ تۆماری ڕووتی ئەندام پەرلەمانەكانی و سكاڵا لەسەر یەكتر تۆمار دەكەن.



وشە - رامیار جەواد