بۆمبی فسفۆڕی لە سلێمانی دۆزرایەوە

:: AM:11:09:25/06/2019 ‌
دەزگەی گشتی مین ئاشكرای دەكات لە یەكێك لە پڕۆژەكانی سلێمانی بۆمبی فسفۆڕی دۆزرایەوە بۆیە پڕۆژەكە وەستێنراو تیمێكی شارەزا سەرقاڵی هەڵكۆڵینن.

ئەمڕۆ سێشەم 25ـی حوزەیران، دەزگەی گشتی كاروباری مینی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، لە پرۆژەكانی نیشتەجێبوونی شارەدێی سیتەك سەر بە پارێزگای سلێمانی لە ئەنجامی كاركردنی كۆمپانیایەك لە پڕۆژەکە چەندین گوللە تۆپ بە دەمی شۆڤلەوە دێتە دەرەوە و دەبێتە هۆی راگرتنی كارەكەیان.

زیاتر ڕوونكراوەتەوە، سێ تیمی جیاوازی میكانیكی و تیمی دەستەی مینلابەری و تیمی لەناوبردنی مین و تەقەمەنی تا قوڵای نزیكەی دوو مەتر چەندین گوللە تۆپی تێكشكاندن و فسفۆرییان دۆزییەوە كە پر مەترسی بوون.

لە هەرێمی كوردستان ژمارەیەكی زۆری ڕوووبەری مینڕێژكراو هەیە، بەڵام بوونی چەكی فسفۆڕ لە چەند شوێنێكی دەگمەن بووە.



وشە - رامیار جەواد