پاش ئه‌وه‌ی له پرۆگرامێكی ڕادیۆی نه‌ورۆزدا میوانێك باری ده‌روونی هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌دی به ناجێگیر به هه‌وادارانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده دا، ده‌نگۆیه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و به هۆیه‌وه هونه‌رمه‌ندان و خانه‌واده‌كه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ری بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ی حوزه‌یران، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به به‌رنامه‌یه‌كی ڕادیۆی نه‌ورۆز ده‌نگی دایه‌وه، كه تێیدا كه‌سێك به ناوی سه‌ردار كه‌ركووكی بانگهێشتی به‌رنامه‌كه كراوه و له باسی هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌ددا، باری ده‌روونی به ناجێگیر بڵاو ده‌كاته‌وه و وه‌ك شێت وه‌سفی ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات كه له ژوورێكی داخراودا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سوید به‌ند كراوه.
ئه‌م هه‌واڵه خانه‌واده و هه‌واداران و دۆستانی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ر زیاد ئه‌سعه‌دی تووڕه كرد، تا له كۆتادا له چه‌ند لایه‌كه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌یان دا.
لای خۆیانه‌وه خێزانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ڕێی یوسفی كوڕی هاوتا ئه‌سعه‌دی گۆرانیبێژ و برای هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی به ناوی خانه‌واده‌كه‌یانه‌وه بڵاو كرده‌وه و ئاشكرای ده‌كات، زیاد ئه‌سعه‌د دۆخی ده‌روونی جێگیره و له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی له سوید به ئاسایی ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
ڕوونی كرده‌وه، ئێمه وه‌ك خێزانی هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د، ئەم پڕوپاگه‌ندە دروستکراوانە بە درۆ دەخەینەوە و داوای یاسایی لەسەر رادیۆی نەورۆز و سەردار کەرکوکی تۆمار دەکەین.
ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه له‌لایه‌ن كه‌ژێی كچی هاوتا ئهسعهدیشهوه بڵاو كراوه‌ته‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر هه‌ر ئه‌مڕۆ به ڤیدیۆیه‌ك ڕوونكردنه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه و باس له‌وه ده‌كات، پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و هونه‌رمه‌نده كردووه و دۆخی ده‌روونی جێگیره و باسی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی هونه‌رییان بۆ داهاتوو كردووه.
هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی گۆرانیبێژ له ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاوی كرده‌وه، دوابه‌دوای بیستنی ئه‌و هه‌واڵانه قسه‌ی له‌گه‌ڵ زیاد ئه‌سعه‌د كردووه و به بیری هه‌وادارانی خۆی و ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی هێنایه‌وه، كه به‌شێكی زۆری ئاوازی گۆرانییه‌كانی نوێترین ئه‌لبوومی هه‌ڵوێست له ئاوازی زیاد ئه‌سعه‌د بووه و له‌و كارانه‌شی به‌رده‌وام ده‌بێت.
زیاد ئه‌سعه‌د یه‌كێكه له گۆرانیبێژه ناوداره‌كانی كوردستان و له دایكبووی شاری هه‌ولێره و له ساڵانی نه‌وه‌ته‌كان كوردستانی به‌ره‌و هه‌نده‌ران به‌جێ هێشتووه. شیعر و ئاوازی بۆ ده‌یان هونه‌رمه‌ندی كورد ئاماده كردووه.