بەرزی پەستانی خوێن زۆر كات هەست بە نیشانەكانی ناكرێت، زۆر ئاساییە كە لەش تووشی بەرزی پەستانی خوێن ببێتەوە، نزمبوونەوەی پەستانی خوێن چەندان نیشانە لە لەشدا دەردەكەوێت. لێرەدا باس لەو نیشانانە دەكەین كە لە كاتی نزمبوونەوەی پەستانی خوێندا لە لەشدا دەردەكەوێت.
یەكەم: نزمبوونەوەی پەستانی خوێن باشترە، چونكە دڵ پارێزراوترە و هەروەها بۆرییەكانی خوێن باشترین لەچاو ئەو حاڵەتەی كە لە كاتی بەرزی پەستانی خوێندا دروست دەبێت، بەرزی پەستانی خوێن زۆر مەترسیدارە كار لە دڵ و سیستەمی دڵ و بۆرییەكانی خوێن دەكات و زیانێكی زۆر بەلەش دەگەینێت، بۆیە نزمی پەستانی خوێن لە بەرزبوونەوە باشترە، پەستانی خوێن كاتێك ئاساییە كە نزمترین ئاستی لە 60 بۆ 90 ملیم بێت و بەرزترینی 120 بۆ 80 بێت، ئەگەر لەم برە زیاتر یان كەمتربوو بە نائاسایی دادەنرێت.
دووەم: زۆر هۆكار هەیە كە دەبنە هۆی نزمبوونەوەی پەستانی خوێن، رەنگە رۆژانەتووشی نزمبوونەوەی پەستانی خوێن ببیتەوە، بۆیە پێویستە ئەو هۆكارانە بزانرێت كە دەبنە هۆی نزمبوونەوەی پەستانی خوێن، سادەترین هۆكار كە دەبێتە هۆی نزمبوونەوەی پەستانی خوێن وشكبوونەوە كە چەندان نیشانە لە لەشدا روودەدات وەك تینوویەتی زۆر و ژانەسەر، گێژی و بێتاقەتی و نارێكی لێدانی دل یان دووگیانی، چونكە سووری خوێن خاو دەبێتەوە كار لە سیستەمی دڵ و بۆرییەكانی خوێن دەكات یان كەمبوونەوەی خوێنی لەش بەهۆی برینداربوون و یان گرفتی رژێنەكان و نەخۆشی شەكرە و نەخۆشی رژێنە دەرەقیەكان.
كەمبوونەوەی پەستانی خوێن چەندان نارێكی لە لەشدا دروست دەكات چەند نیشانەیەك لە لەشدا دەردەكەوێت ئەمانەش:
1: شەكەتی، زۆركات بەهۆی نزمی پەستانی خوێنەوە بێهێزی و ماندوویەتی دروست دەبێت ئەم ماندوو بوونەش بەهۆی ئەوەوە روودەدات كە برێكی باش ئۆكسجین ناگات بە ماسولكەكانی لەش.
2: سارد و پێستی تەر، نزمبوونەوەی پەستانی خوێن رێگە لە رۆشتنی خوێن دەگرێت. بەردەوام هەست بە تەر بوونی لەش و شێداری لەش دەكەیت وە بەردەوام رەنگی پێست زەرد دەردەكەوێت.
3: گێژبوون، میشك بری تەواوی ئۆكسجین وەرناگرێت چونكە لەش تووشی گێژبوون دەبێت بەتایبەتی لەكاتی دانیشتنی زۆر و وەستان و رۆشتندا گێژبوون روودەدات.
4: بوورانەوە، ئەگەر مێشكت بێبەش بێت لە ئۆكسجین ئەوە بێگومان تووشی بوورانەوە دەبیت. چونكە مێشك بێبەش دەبێت لە وەرگرتنی خوێنی پر لە ئۆكسجین و بەهۆی نارێكی لێدانی دڵەوە بوورانەوە دروست دەبێت.