بەرزبوونەوەی كۆڵیسترۆڵ هۆكارێكە بۆ چەندان نەخۆشی لە لەشدا وەكو نەخۆشی دڵ و هۆكاری مردنـ، بەڵام وەرزشكردنی ئاسایی دەتوانێت ئاستی كۆڵیسترۆڵ نزم بكاتەوە لەگەڵ رێجیمی دروستدا و بەرنامەی راهێنانی باش و وازهێنان لە جگەرە كێشان بە بێ بە كارهێنانی دەرمان دەتوانێت ئاستی كۆڵیسترۆڵ لە لەشدا ئاسایی بكاتەوە.
زۆر شێوازی وەرزشكردن هەیە وەك راكردن و بەپێ رۆشتن و یۆگا كە كاریگەری باشیان هەیە لەسەر نزمكردنەوەی ئاستی كۆڵیسترۆڵی خراپ و زیادكردنی كۆڵیسترۆڵی باش.
یەكەم: چالاكی رۆشتن، رۆشتن زۆر باشە بۆ تەندروستی دڵ و بۆرییەكانی خوێن بەتایبەتی لەكاتی بەتەمەن بووندا، رۆشتن بە باشترین راهێنان دادەنرێت بۆ جومگەكانی لەش بەپێی ئەو توێژینەوەییەی كە لە ساڵی 2013 ئەنجام درا لەسەر نەخۆشی خوێن مەین و بۆرییەكانی خوێن دەركەوت لە توێژینەوەكەدا ئەو كەسانەی كە بۆ ماوەیەكی زۆر بەپێ رۆشتن فشاری خوێنیان ئاسایی بوەوە و بری ئەو كۆڵیسترۆڵەی لە لەشیاندا بوو كەمتر بووەوە لێرەوە دەركەوت كە رۆشتن بە پێ بۆ ماوەیەكی دیاریكراو یارمەتی كەمكردنەوەی ئاستی كۆڵیسترۆڵ دەدات.
دووەم: پایسكیل، بەهەمانشێوەی راكردن و رۆشتن بەپێ برێكی باش وزە سەرف دەكات ئاسانترە بۆ جومگەكان ئەگەر ئازاری جومگەكانت هەیە ئەوە باشتر وایە پایسكیل بەكاربهێنیت. بەپێی كۆمەڵەی دڵی ئەمەریكی ئەو كەسانەی پایسكیل بەكاردەهێنن كەمتر تووشی نەخۆشیەكانی دڵ و بەرزی كۆڵیسترۆڵ دەبنەوە بە بەراورد بەو كەسانەی كە بەكاریناهێنن.
سێیەم: راكردن، راكردن راهێنانێكی باشە بۆ نزمكردنەوەی ئاستی كۆڵیسترۆڵ و كەمكردنەوەی كێشی لەش راكردن بۆ ماوەی چەند میلێك باشترە بۆ نزمكردنەوەی كۆڵیسترۆڵ، بەپێی ئەو توێژینەوەییەی كە لەساڵی 2013 سوودەكانی راكردنیان پشتراست كردەوە كە چۆن یارمەتی كەمكردنەوەی كۆڵیسترۆڵی خراپ دەدات لە لەشدا و دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی كێش.
چوارەم: مەلەكردن، بەیەكێك لە جۆرەكانی وەرزشكردن دادەنرێت بەپێی توێژینەوە پزیشكیەكان مەلەكردن زۆر پێویستە بۆ ئەو ئافرەتانەی كە تەمەنیان لە نێوان 50 بۆ 70 ساڵیدایە، چونكە مەلەكردن دابەشكردنی چەوری لەش باشتر دەكات و كۆڵیسترۆڵی خراپ كەم دەكاتەوە .
پێنجەم: یۆگا، بەگشتی یۆگا بە راهێنانێكی كەم هێز دادەنرێت بەپێی توێژینەوە پزیشكیەكان مەترسی نەخۆشیەكانی دڵ كەم دەكاتەوە و كاریگەری هەیە لەسەر ئاستی كۆڵیسترۆڵ.