بۆ یه‌كه‌مجار له دنیادا كۆمپانیاییه‌كی چینی به‌ناوی "رێڵم" هه‌ستا به دروست كردنی مۆبایلێك كه سیسته‌می كامێرای 64 مێگاپێكسڵی تێدا به‌كارهێناوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
techradar" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له یه‌كێك له ناوازه‌ترین مۆبایله‌كانی دنیا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای رێڵم بۆ یه‌كه‌مجار له دنیادا یه‌كێك له ناوازه‌ترین مۆبایله‌كانی خسته بازاره‌وه و تێیدا چوار كامێرای به‌كارهێناوه كه هه‌ر یه‌كه‌یان خاوه‌ن لێنزی تایبه‌تی خۆیانن و وێنه‌ی سه‌رسووڕهێنه‌ر ده‌گرن.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسامییه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م مۆبایله كامێراكه‌ی خاوه‌نی 64 مێگاپێكسڵه ئه‌مه‌یش وای كردووه هیچ كۆمپانیایه‌كی دنیا نه‌توانن ركابه‌ری بكه‌ن له‌ڕووی كامێراوه، چونكه تا ئێسته هیچ كۆمپانیایه‌ك نه‌یتوانیوه كامێرای له‌م شێوه‌یه بۆ مۆبایله زیره‌كه‌كانی دروست بكات.
رێڵم كۆمپانیاییه‌كی چینی تایبه‌ته به دروست كردنی مۆبایله زیره‌كه‌كان كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئۆپۆوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، ئه‌م كۆمپانیایه له چواری ئایاری ساڵی 2018 دامه‌زراوه و به‌رێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیاكه‌یش "سكای لی"یه ئۆفیسی سه‌ره‌كی رێڵم له چین و بریكاری سه‌ره‌كیشی هه‌یه له هیندستان.