پێگه‌ی "
ئیلاف" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌ستێره‌ی هۆڵیوود "جۆرج كلۆنی"، خۆی هاویشتووه‌ته ناو دنیای جوانكارییه‌وه كه پێوه‌ندیی به خستنه ناو بازاڕی ماركه‌یه‌كی جیهانییه‌وه هه‌یه بۆ جوانكاریی ژنان.
پێگه‌كه روونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ل عیلمه‌دین كه پارێزه‌رێكی به‌ریتانییه و به‌ڕه‌گه‌ز لبنانییه، ده‌كاته هاوسه‌ری جۆرج كلۆنیی ئه‌كته‌ری جیهانی، خۆی له دنیای جوانكاریی ژنان داوه و ماركه‌یه‌كی به‌ناوی " Charlotte Tilbury" خستووه‌ته بازاڕه‌وه و ناوی خۆی (Amazing Amal) به‌سه‌ره‌وه‌یه.
زیاتر گوتوویه‌تی له‌و ماركه‌یه 11 جۆر سووراو و ره‌نگی جیاواز چوونه‌ته بازاڕ و به ماركه‌یه‌كی جیهانی هه‌ژمار ده‌كرێت.
جۆرج كلۆنی له ساڵی 1961 له ویلایه‌تی كنتاكی له ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه. یه‌كێكه له ئه‌ستێره زۆر گه‌وره‌كانی هۆڵیوود كه زیاتر له 50 فیلم‌دا رۆڵی سه‌ره‌كی گێڕاوه. تا ئێسته سێ خه‌ڵاتی گۆڵدن گڵۆپ و دوو جاریش خه‌ڵاتی ئۆسكاری وه‌رگرتووه. جیا له‌وه‌ی ئه‌كته‌ریكی دیاره، هاوكات به‌رهه‌مهێنه‌ره و له‌گه‌ڵیشیدا چالاكی مه‌ده‌نییه. هاوسه‌ره‌كه‌ی عه‌ره‌به و لبنانییه به‌ناوی ∀ئه‌مه‌ل عیلمه‌دین∀ و كوڕ و كچێكیان هه‌یه به‌ناوه‌كانی ∀ئه‌لیكسانده‌ر و ئیلا∀. باوكی ناوی نی‌ك كلۆنییه و دایكیشی ناوی نی‌نا بروس وارنه.