چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا ئاشكرا بوون، تێیدا چه‌ند تۆمه‌تێكی بۆ سه‌ر ئاندی ڕۆبن داهێنه‌ری سیستمی ئه‌ندرید تێدایه كه پێوه‌ستن به ڕه‌وشته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی "مشابل"، ئه‌و زانیارییانه به‌هۆی سكاڵای هاوسه‌ری ئاندی ڕۆبنه‌وه ئاشكرا بووه، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مێرده‌كه‌ی له مانگی پایزی ڕابردوو ڕووی له دادگه كردووه و ماڵپه‌ڕه‌كه‌ش ده‌ڵێ، تۆمه‌ته‌كان ئێجگار مه‌ترسیدارن.
یه‌كێك له‌و تۆمه‌تانه بریتییه له ڕێككه‌وتنێكی نێوان دامه‌زرێنه‌ری ئه‌ندرید و هاوسه‌ره‌كه‌ی، پێش ئه‌وه‌ی ناوبانگ ده‌ربكات، بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك جیا ده‌بنه‌وه، به‌شێكی زۆر له سه‌رمایه‌كه‌ی نه‌بات. به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه، هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆی نییه داوای زیاتر بكات.
هه‌روه‌ها تۆمه‌تێكی تر بڵاو كراوه‌ته‌وه، گوایه باندێكی هه‌بووه، تێیدا به پاره‌یه‌ك ژنانی ڕازی كردووه و پێشكه‌شی پیاوانی كردووه. ته‌نانه‌ت پاره‌ی داوه به ژنان تا وێنه‌ی ڕووتی خۆیانی بۆ بگرن به‌شێوه‌ی جیاواز.
پێشتر ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردنی ئاندی ڕۆبه‌ن به ژنانه‌وه وه‌ك كاڵا ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و پشتی به دوو به‌ڵگه‌ی وێنه‌یی به‌ستووه كه ساڵی 2015 بڵاو بوونه‌ته‌وه.