توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریكا توانییان هه‌نگاوێكی كرداری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی ئایدز بدۆزنه‌وه و هیوایه‌كی زۆریان بۆ تووشبووان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
ڤایرۆسی نه‌مانی به‌رگری له مرۆڤدا (HIV) كه ده‌بێته تووشبوون به نه‌خۆشیی ئایدز، له ساڵانی كۆتایی سه‌ده‌ی ڕابردوو، هه‌روه‌ها ماوه‌ی 10 ساڵی یه‌كه‌می ئه‌م سه‌ده‌یه، زۆر به خێرایی بڵاو بووه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی به‌رگریكردن و خۆپارێزی و نه‌هێشتنی ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بێته زیادبوونی، كه‌م بووه‌وه، به‌ڵام هێشتا كێشه‌كه گه‌وره‌یه، چونكه زیاتر له 37 ملیۆن كه‌س له دنیادا تووشبوون و ئومێدیان به چاره‌سه‌ر نه‌ماوه.
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی دانیشگه‌ی "لویس كاتز"ی پزیشكی سه‌ر به زانكۆی نه‌براسكا كردوویانه، زانایان بۆ یه‌كه‌م جاره بتوانن ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی له ترشه‌ڵۆكی ناوكیی خانه‌ی زیندووی مشك بهێننه ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش به هه‌نگاوێكی كرداریی زۆر گه‌وره داده‌نرێ كه تا ئێسته نه‌كراوه.
توێژه‌ران پشتیان به ده‌رمانێكی تایبه‌ت به‌ستووه كه ده‌توانی گۆڕانكاری له خانه‌كان بكات و ده‌سكاریی كرۆمۆسۆم بكات و به ته‌واوی ڤایرۆسه‌كه نه‌هێڵێ.
ئه‌م چاره‌سه‌رییه هێشتا بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئومێدێكی گه‌وره به تووشبووانی نه‌خۆشیی ئایدز ده‌دات.
ڤایرۆسی نه‌مانی به‌رگری له مرۆڤ (HIV) ئه‌و ڤایرۆسه‌یه كه ده‌بێته ھۆی نه‌خۆشیی ئایدز. ڤایرۆسی HIV ته‌نیا له‌ڕێی خوێن و پێوه‌ندیی سێكسییه‌وه دروست ده‌بێ.