له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی گرتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له تاوانی دزیكردنه‌كه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری رابردووی پاریس تێوه گلاون، پۆلیسی فڕه‌نسا هه‌ستا به گرتنی شۆفێره تایبه‌ته‌كه‌ی ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنیی ئه‌مه‌ریكا كیم كارداشیان.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه رۆژنامه‌ی "Le Monde"ی فڕه‌نسایی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، شۆفێره تایبه‌ته‌كه‌ی كارداشیان، یه‌كێكه له‌و 17 كه‌سه‌ی كه به تۆمه‌تی تێوه گلان له‌و دزییه‌ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو له كارداشیان كرا، گیراون.
شۆفێره گیراوه‌كه، ته‌مه‌نی 27 ساڵه و كیم كارداشیان و خێزانه‌كه‌ی ئه‌و كاتانه‌ی سه‌ردانی پاریس‌یان كردووه، به‌رده‌وام ئه‌و شۆفێریی بۆ كردوون.
جێی ئاماژه‌یه، له رێكه‌وتی سێی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری رابردوو، كیم كارداشیان له ژووره‌كه‌ی خۆی له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی پاریس، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه هێرشی كرایه سه‌ر و بڕێك له گه‌وهه‌ره‌كانی لێ دزرا كه نرخه‌كه‌یان به نۆ ملیۆن یۆرۆ (ده‌كات 10 ملیۆن دۆلار) ده‌خه‌مڵێنرێ، له نێوان ئه‌و گه‌وهه‌رانه‌دا ئه‌نگوستیله‌یه‌ك هه‌بوو كه به ته‌نیا نرخه‌كه‌ی چوار ملیۆن یۆرۆ بوو.