بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه و نه‌خشه‌ی ڕۆیشتنی كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری ئێران كه نه‌وتی ئه‌و وڵاته ده‌گه‌یه‌نێته چین له ته‌له‌ڤزیۆنێكی ئه‌و وڵاته ڕه‌خنه‌ی توندی به‌رپرسانی ئێرانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و ئه‌م كاره به هه‌وڵێك بۆ مه‌ترسی خستنه سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران هه‌ژمار ده‌كه‌ن و باس له‌وه‌یش ده‌كه‌ن كه پێویسته سزای كه‌ناڵه‌كه بدرێ، چونكه یارمه‌تی دوژمنی داوه.
له‌میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆی كه‌ناڵی سێی فه‌رمی ئێران، وێنه‌ی نه‌خشه‌یه‌كی جوڵه‌ی كه‌شتییه‌كان بڵاوكرایه‌وه، كه تێیدا به وردی ڕێڕه‌وی چوونی كه‌شتی نه‌وتهه‌گری سارینا كه هه‌ڵگری ملیۆنێك به‌رمیل نه‌وتی ئێرانه گه‌یشتووه‌ته‌وه به‌نده‌ری جینز هوی چین، كه ئه‌مه‌یش وه‌ك به‌شێكه له تێكشكاندنی گه‌مارۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران.
به‌رپرسانی
ئێران هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه به‌هۆی ئاشكراكردنی ڕێی گه‌یشتنی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه بۆ چین، مه‌ترسی هه‌یه ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی هێرش بكه‌نه سه‌ر كه‌شتییه‌كه و له ناوی ببه‌ن، كه ئه‌مه‌یش گورزێكی یه‌كجار گه‌وره ده‌بێ، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له ئێران ده‌درێت.
بۆیه داوا ده‌كه‌ن، به‌رپرسانی بڵاوكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه به توندی سزا بدرێن و لێكۆڵینوه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ، چونكه بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌ك له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانه‌وه بۆ دوژمن، كارێكی زۆر ترسناكه و پێویسته به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێ له‌و هه‌نگاوانه بگیرێت.