زۆرن ئه‌و ئه‌ستێره زۆر ناودارانه‌ی دنیا كه ئێسته خاوه‌نی پاره‌یه‌كی زۆرن و ژیانێكی پڕ خۆشییان هه‌یه، كه‌چی پێشتر دۆخی ژیانیان زۆر خراپ بووه و به لانه‌وازیی ژیاون. پێگه‌ی "
فه‌رفیش" كورته راپۆرتێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و چه‌ند نموونه‌یه‌كی له‌ناو ئه‌ستێره‌كان هێناوه‌ته‌وه.
جیم مۆریسۆن كه ئه‌ستێره‌یه‌كی بواری موزیكی رۆكه و هاوكات شاعیرێكی ناوداره، هاودارانی ده‌ڵێن به‌رله‌وه‌ی ببێته ئه‌ستێره و ده‌وڵه‌مه‌ند ببێ، له هۆتێلێكی هه‌رزانبایی كاری ده‌كرد و ته‌نانه‌ت ده‌یان شه‌و شوێنی نه‌بوو تێیدا بمێنێته‌وه.
سام وێرسینگن كه ئه‌كته‌رێكی ناوداره و خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌ماییه، به‌رله‌وه‌ی ببێته ئه‌ستێره و ده‌وڵه‌مه‌ند ببێ، دۆخی دارایی زۆر خراپ بووه، زۆربه‌ی شه‌وان له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیدا رۆژی كردووه‌ته‌وه.
چارڵی چاپڵن كه گه‌وره‌ترین ناوی ئه‌ستێره سینه‌ماییه‌كانه، ئه‌و منداڵ بووه باوكی مردووه، دواتریش دایكی نه‌خۆش بووه و له‌و نه‌خۆشخانانه چاره‌سه‌ری بۆ كراوه كه به‌زۆریی هه‌ژاران روویان تێده‌كه‌ن. ئه‌وكات چاپڵن ته‌مه‌نی نه‌گه‌یشتبووه 10 ساڵ، بۆیه به لانه‌وازه‌یی ژیاوه.
دانێڵ كریگ كه له فیلمه سینه‌ماییه‌كانی رۆڵی "جێمس بۆند" ده‌بینێ و ئێسته خاوه‌نی زیاتر له 20 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، به‌رله‌وه‌ی بێته بواری سینه‌ماوه، دۆخی ژیانی زۆر خراپ بووه، زۆربه‌ی شه‌وان له‌ناو پاركه‌كاندا رۆژی كردووه‌ته‌وه.
ئه‌كسل رووز كه ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری بواری موزیكی رۆكه، به‌رله‌وه‌ی له‌و بواره‌دا وه‌ك ئه‌ستێره ده‌ربكه‌وێت و بچێته كالیفۆڕنیا و له‌وێ ده‌وڵه‌مه‌ند ببێت، به‌هۆی نه‌بوونی جێ و رێ، له شوقه‌ی هاوڕێیه‌كی ده‌مایه‌وه، ئێسته‌یش خاوه‌نی زیاتر له 150 ملیۆن دۆلاره.