هه‌ر یه‌كێك منداڵی هه‌بێ، منداڵی خۆی یان خوشك و برای بچووكی، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه گوێی له گۆرانیی "baby shark" بووه و له‌وه‌ش گرانتر ئه‌وه‌یه، هه‌میشه له مێشكی‌دا ده‌زرنگێته‌وه و لێی ده‌رباز نابێ. له ڕووی زانستییه‌وه ئه‌وه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
ئه‌و گۆرانییه كه كه‌س نازانێ كێ نووسیویه‌تی و له چالاكیی دایه‌نگه و باخچه‌ی ساوایان ده‌گوترێته‌وه، بۆ یه‌كه‌م جار ساڵی 2007 له یوتیوب بڵاو كرایه‌وه و 100 هه‌زار بینه‌ری بۆخۆی ڕ‌اكێشا، دواتر به ئه‌ڵمانی به‌ناوی "Kleiner Hai" بڵاو بووه‌وه، ئینجا له كه‌نه‌دا ساڵی 2011 كه‌سێك گوتوویه‌تی و ئه‌ویش بینه‌ری نه‌گه‌یشته 200 هه‌زار. به‌ڵام كاتێك چه‌ناڵێكی كۆری به‌ناوی "Pinkfong" له یوتیوب ساڵی 2016 به ناوی بڵاویان كرده‌وه، به ته‌واوی ته‌قییه‌وه و گه‌یشته هه‌موو ماڵێك. تا ئێسته زیاتر له سێ ملیار جار بینراوه و بووه‌ته دیارده‌یه‌كی جیهانی. گۆرانیی به‌یبی شارك ئه‌گه‌رچی بۆ منداڵه، به‌ڵام له مێشكی گه‌وره‌كاندا هه‌میشه ده‌زرنگێته‌وه.
بۆچی ئه‌م گۆرانییه له مێشكماندا ده‌زرنگێته‌وه؟
هه‌ندێك پێیان وایه به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه باوكان و دایكان هه‌میشه به‌هۆی منداڵه‌كانیانه‌وه گوێیان لێی ده‌بێ، به‌ڵام ئه‌وه مه‌رج نییه، چونكه زۆر كه‌س هه‌ن ته‌نیا جارێك یان دوو جار گوێیان لێی بووه، كه‌چی ئه‌وانیش هه‌ر له‌مێشكیاندا ماوه‌ته‌وه و زووزوو به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگایان له‌خۆیان بێت، ده‌یڵێنه‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش هه‌ر بۆ گۆرانیی "به‌یبی شارك" نییه. زۆر جار ڕووی داوه، به ڕێكه‌وت گوێت له پارچه موزیكێك بووه، كه‌چی له مێشكت ده‌رناچێ و هه‌ر ماوه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه هیچ پێشی سه‌رسام نه‌بووبیت، به‌ڵام هه‌ر ماوه‌ته‌وه.
ئه‌م دیارده‌یه له ڕووی زانستییه‌وه پێی ده‌گوترێ "كرمی گوێ (earworm)"، بۆ یه‌كه‌م جار له ڕۆمانی "فلای ئه‌وای" ساڵی 1978 دیزمۆند باجلی به‌كاری هێناوه. نووسیویه‌تی: كه‌وتمه ناو ئاوازێكی جه‌نجاڵی كوێره‌وه، بووه كرمی گوێ و به‌سه‌رمه‌وه نووسا و خوولایه‌وه خوولایه‌وه و نه‌متوانی لێی ده‌رباز بم، هه‌نگاو به‌دوی هه‌نگاو ده‌یبردم.
ئه‌و كرمی گوێیه له مێشكماندا ده‌مێنێته‌وه و زۆر جار بۆ چه‌ندان سه‌عات و ناڕوات، ڕه‌نگه چه‌ندان ڕۆژیشی پێ بچێ و هه‌ندێكیش هه‌یه وه‌ك "به‌یبی شارك" ماوه‌یه‌كی زۆر درێژی پێ ده‌چێ تا له مێشكمان ده‌بێته‌وه. هه‌ندێ ناوی تریش له كرمی گوێ نراوه، وه‌ك: دووباره‌بوونه‌وه‌ی وێنه‌ی موزیك، وێنه موزیكییه نه‌ستییه‌كان، خورانی زانیاری و زۆری تر. له توێژینه‌وه‌كانی له‌باره‌ی ده‌مار ده‌كرێ، ئه‌م بابه‌ته بایه‌خی زۆری پێ دراوه. توێژه‌ران ده‌یانه‌وێ هۆكاری دیاریكراوی ئه‌و كرمی گوێیه بزانن و ڕێی كاریگه‌ر بۆ ڕزگاربوون لێی بدۆزنه‌وه.
هه‌ندێك ورده‌كاری له‌سه‌ر گۆرانیی به‌یبی شارك
هۆكاری جێگیربوونی گۆرانییه‌كه له مێشكدا كه بووه‌ته كرمی گوێ، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیی نوێ، بۆ ئه‌م خاڵانه ده‌گه‌ڕێته‌وه:
1- گۆرانییه‌كه له‌سه‌ر ڕیتمی "tempo" یه كه ڕیتمێكی خێرا و شادییه. به گشتی ئه‌و جۆره ڕیتمه زوو مێشك داگیر ده‌كه‌ن و له گوێدا ده‌زرنگێنه‌وه. زۆر جار كاتی ددان شووشتن یان ڕۆیشتن، دێته‌وه یادت و به‌و ئاوازه جووڵه‌كانت ده‌كه‌یت.
2- ئاوازه‌كه‌ی نزیكه له چه‌ند ئاوازێكی تر كه پێشتر بیستووته و له مێشكدا تۆمار بووه. هه‌روه‌ها نێوانی ڕیتمه‌كان ئاسان و ساده‌یه، به شێوه‌یه‌ك نایه‌ڵێ لێی بێزار بیت.
3- پڕییه‌تی له ئاوازگۆڕینی كتوپڕ. خاو ده‌بێته‌وه، له‌پڕ خێرا ده‌بێ، نزم و به‌رزیی چاوه‌ڕواننه‌كراوی تێدایه.
4- پێوه‌سته به بیره‌وه‌رییه‌وه، چونكه هه‌ر جارێك گوێی لێ ده‌گریته‌وه، زیاتر له مێشكدا ده‌چه‌سپێ.
5- وێنه‌ی كلیپه‌كه به‌شێكه له‌و داگیركردنه‌ی هزره. ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی به‌كار هاتوون، هه‌مووی تۆخ و زه‌قن، دوو منداڵیش له به‌رده‌م ئه‌نیمه‌یشنه‌كه سه‌ما ده‌كه‌ن، وای كردووه منداڵه‌كه‌ی تۆیش لاساییی بكاته‌وه. تۆ هه‌رگیز ئه‌و لاساییه‌ت بیر ناچێته‌وه، له‌گه‌ڵیدا هه‌موو ئاواز و گۆرانییه‌كه‌ش دێنه‌وه هزرت.
چۆن خۆمان له به‌یبی شارك ڕزگار بكه‌ین؟
ئه‌گه‌ر زۆر به‌لاته‌وه بێزاركه‌ره‌وه و ناته‌وێ به‌رده‌وام له مێشكدا بزرنگێته‌وه، توێژه‌ران چاره‌سه‌ریان بۆ كرمی گوێ داناوه، بریتییه له‌م هه‌نگاوانه:
1-كاتێك گوێت له گۆرانییه‌كه ده‌بێته‌وه، بنێشت بجوو. توێژینه‌وه‌یه‌ك له ساڵی 2015 له‌سه‌ر ڕزگاربوونی كرمی گوێ كراوه، تێیدا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، كاتێك بنێشت ده‌جوویت، مێشكت به ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌یه نابێت كه له به‌رده‌متدایه و ده‌نگه‌كانیش هه‌مووی وه‌ك خۆی ناگه‌نه گوێته‌وه و نایه‌ڵن بزرنگێته‌وه. بۆیه وه‌ك چاره‌سه‌رێكی دڵه‌ڕاوكێش دانراوه.
2-زووزوو خه‌ریكی شیكردنه‌وه‌ی بیركاری و هه‌ڵهێنانی مه‌ته‌ڵ ببه. به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، یارییه‌كانی مێشك، له میوزیكی نه‌خوازراو له هزرماندا ڕزگارمان ده‌كات.
3-گوێ له موزیكی تر بگره. ئه‌مه‌ش ڕێیه‌كی تره بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارت بێت، هه‌میشه دوای ئه‌وه‌ی به‌دیار منداڵه‌كه‌ته‌وه دانیشتووی، ڕاسته‌وخۆ گوێ له پارچه‌یه‌ك موزیك بگره.