به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌میی هاووڵاتییانه‌وه ساڵانه هه‌زاران دۆنم پووش و پاوان ده‌سووتێن و هه‌رگیز قه‌ره‌بوو ناكرێنه‌وه، دوایین ئاماریش كه پۆلیسی دارستان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، چوار هه‌زار ڕه‌ز و باخ به داری به‌رداره‌وه كه ئاگریان تێبه‌ر بوو سووتان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چواری ته‌مووز، ڕاگه‌یه‌ندراوێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی كه بۆ "وشه" هاتووه و ئاشكرای كرد، به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له سنووری دووكان، پێنجوێن، ئاغجه‌له‌ر، گاپیڵۆن، ماوه‌ت، قه‌ره‌داغ و سیته‌ك چوار هه‌زار دۆنم پووش و پاوان و دارستان سووتان.
له ڕوونكردنه‌وه‌دا زیاتر هاتووه، ئاگرێكی به‌رفراوان ئه‌و ناوچانه‌ی گرتووه‌ته‌وه و به هۆیه‌وه زیان به سه‌دان ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی كه‌وتووه و زۆربه‌یان له‌ناو چوون، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی دارستان و ژینگه گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه، به‌ڵام چه‌ند ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندێكیش له ڕووداوه‌كه‌دا ژه‌هراوی بوون و زیان به‌ر جه‌سته‌یان گه‌یشتووه. تا ئێسته‌ش هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه دیار نییه.