هۆكاری زیادبوونی ڕووداوەكانی دزی لە سلێمانی ئاشكرا كرا

:: PM:07:44:04/07/2019 ‌
سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رای گەیاند، بەشێكی زۆری ئەو باندە دزیانەی لە لایەن پۆلیسەوە دەگیرێن دەگوترێت پێشینەی تاوانی تری دزییان هەبووە، ئەمەیش وا دەكات ئەو كەسانە دوای ئەوەی بە كەفالەت ئازاد دەكرێن دەست دەدەنەوە هەمان كاری پێشوویان.

ئەمڕۆ پێنجشەم چواری تەمووز، بارزان حامید سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە "وشە"ی راگەیاند، ئەو باندانەی دزیكردن كە رۆژانە پۆلیس دەیانگرێت دواتر رادەستی دادگاكانیان دەكەن. روونیشی كردەوە كە زۆرینەی ئەوانەی دەگیرێن لە لایەن پۆلیسەوە دەگوترێك كە پێشتر پێشینەی تاوانی دزییان هەبووە، ئەمەش بەڵگەیە كە ئەم تاوانبارانە یان بە دەستوەردانی حزبی ئازاد دەكرێن، بۆیە دەست دەدەنەوە بە دزی كردن.

بە گوتەی سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەگەر ئەوكەسانەی بە كاری دزی هەڵدەستن سزای قورس بدرێن دوای ئازادبوونیان بەلای ئەو تاوانەدا ناچنەوە.

ئەندامەكەی ئەنجوومەن ئەوەیشی نەشاردەوە كە بێكاری و نەبوونی هەلی دامەزراندن هۆكارێكی ئەم دزیانەن ئەمەیش بە چوونی ئەو گەنجە بێكارانە بۆ ناو كافتریا و گازینۆكان و تێكەڵاوبوونیان بە كەسانی خراپ كە دواجار لە تاوانی دزیدا خۆیان دەبیننەوە.

سلێمانی/ هەستیار عەبدوڵا



وشە - سه‌رخێڵ هاشم