سامسۆنگ له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاگاداری به‌كارهێنه‌رانی ده‌كاته‌وه كه به‌رنامه‌یه‌ك هه‌یه له گووگڵ پله‌ی ستۆر له‌خۆیه‌وه داده‌به‌زێته سه‌ر مۆبایله‌كانتان و دزیتان لێ ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی "
thesun" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی سامسۆنگ و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌ڕێوه‌به‌ری سامسۆنگ به‌كارهێنه‌رانی ئاگادار ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، ئێسته زیاتر له 10 ملیۆن به‌كارهێنه‌رامان له‌ڕێی به‌رنامه‌یه‌كی ساخته‌وه سیستمی مۆبایله‌كانیان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه یان ئه‌پده‌یتی ده‌كه‌ن. ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش ناوی "update for Samsung" كه راسته‌وخۆ به‌بێ ئه‌وه‌ی دایبه‌زێنیت خۆی دێته ناو مۆبایله‌كه‌ت و كاری دزییه‌كه‌ی ده‌كات.
به‌گشتی ئه‌م به‌رنامه‌یه پێت ده‌ڵێ كه سیستمی مۆبایله‌كه‌ت ئه‌پده‌یت بكه‌یته‌وه، به‌ڵام وانییه چونكه سیستمێكی ساخته‌ت بۆ داده‌نێت و هه‌ر له‌رێیه‌وه ده‌ست ده‌كات به‌كاری دزینه‌كه، ئه‌مه‌یش له‌ڕێی ئه‌و "كریدت كارده یان په‌یمێن یان هه‌ر باڵانسێكی تر بێ" له‌ناو مۆبایله‌كه‌ت ده‌یدزێت.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.